7 ساڵ به‌سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
دوای 7 ساڵ لە داگیرکردنی مووسڵ لەلایه‌ن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشه‌وه تا ئێستاش نھێنی ھێرشکردنە سەر ھەرێمی کوردستان ئاشکرا نەکراوە، کە بۆچی چەکدارانی ئه‌و رێكخراوه ئاراستەی ھێرشەکانی لە بەغداوە گۆڕی بۆ ھەرێمی کوردستان و لە ھێرشەکانی بەبێ جیاوازی زیانی بە ھەموو پێکھاتەکان گەیاند و پێشمەرگەش بەبێ جیاوازی بەرگری لە ھەموو پێکھاتەکان کرد.
داعش لە چوار لاوە ھێرشی کردە سەر شنگال، لە ئەنجامی ھێرشەکەدا سەدان ھەزار کەس ئاوارە بوون و ھەزارانیش کەوتنە بەردەستی داعش.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌زیز وه‌یسی, فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی دووپاتیكرده‌وه، ھێرشی سەر شنگال بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کوردستانیبوون بوو، دەیانویست لەو ڕێگه‌یەوە ناسنامەی کوردستانیبوون لە شنگال بسه‌ننەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی داعش، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌بێ جیاوازی به‌رگری له ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان كرد و یه‌كه‌م شه‌ڕیش له ناوچه‌ی حه‌مدانییه بوو، كه تایبه‌ته به پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان و بۆ ماوه‌ی 78 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو و توانیمان ئه‌و رێكخراوه تووشی شكستێكی گه‌وره بكه‌ینه‌وه.
هاوكات ناسر کرێت، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان دووپاتیكرده‌وه، مه‌به‌ستی داعش له‌و هێرشه‌یدا بۆ داگیركردنی ته‌واوی خاكی هه‌رێمی كوردستان بوو و له‌و ھێرشه‌دا زۆرترین زیان بەر ئێزیدیەکان کەوت.
ئەمڕۆ حەفتەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدییە، کە لەسەر دەستی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش ئەنجام درا. ھەروەك کوردانی ئێزدی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئەو ھێرش و کوشتوبڕەی ئێزدییەکان، کوشتوبڕی ژمارە 72 بوو، کە بە درێژایی مێژوو بەسەر ئێزدییەکاندا ھاتوون و ئەوان بە فەرمانی 72 ناوی دەبه‌ن. رۆژی 10ی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆکوەزیری پێشووی عێراق، نووری مالیکی، چەکدارانی داعش لە خاکی سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و شکستیان بە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا ھێنا و شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوایان داگیر کرد.
H.B