ئه‌نتۆنی بلینكن هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و رایدەگەێنێت: لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەریەکە لە ئیسرائیل، بەریتانیا، رۆمانیا و وڵاتانی هاوپەیمانمان لە ناوچەکە و دەمانەوێت وەڵامی هاوبەشی کارە خراپەکانی تاران بدەینەوە.
بلینکن جارێکی دووپاتیكرده‌وه، کە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە دەیسەلمێنێت ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتیە ئیسرائیلیەکەوەیە، کە بەهۆیەوە دوو کەس لە ستافی کەشتیوانی گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان بەریتانی و ئەوی دیکەشیان رۆمانییە.
بلینكن جه‌ختی كرده‌وه، "هێرشکردنە سەر کەشتیێکی بازرگانی هیچ پاساوێك هەڵناگرێت، کە لە گەشتێکی بازرگانیدا بووە لە ئاوە نێودەوڵەتیەکان. کردەکانی ئێران هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆسەر ئازادی جووڵەی بازرگانی ده‌ریاوانی نێودەوڵەتی. بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس لە ستافی کەشتیوانی" و دووپاتیكرده‌وه، "بەدڵنیاییەوە وەڵامی هاوبەشمان بۆ ئێران دەبێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێش ئه‌نتۆنی بلينكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتیی نه‌وتی ئیسرائیلی ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ته‌ل ئه‌ڤیڤ و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له ئێران كرد و به‌ڵێنی دا، "له‌كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی تاران ده‌ده‌نه‌وه".
H.B