ژنێك ده‌یه‌وێت به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی پان بكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له كامیرای چاودێری ساتی هێرشی ژنێكی تۆماركردووه، كه ده‌یه‌وێت به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پیاوێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قام پان بكاته‌وه، چه‌ند جارێكیش هه‌وڵ ده‌داته‌وه مێرده‌كه‌ی بخاته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ژن و پیاوێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قام له "ته‌یمور" له ویلایه‌تی "ماریلاند"ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان، ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌و ژن و پیاوه هاوسه‌ری یه‌كترن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل له سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌هێنێته خواره‌وه و له سه‌ر زه‌وی فڕێیده‌دات، له‌كاتێكدا ژنه‌كه‌ی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
ژنه‌كه بڕیار ده‌دات مێرده‌كه‌ی بخاته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و به ئاراسته‌ی گه‌ڕانه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌خوڕێت، به‌ڵام پیاوه‌كه له هه‌وڵی یه‌كه‌می ژنه‌كه رزگاری ده‌بێت.
چه‌ند جارێك ژنه‌كه ده‌یه‌وێت به ئۆتۆمبێل پیاوه‌كه پان بكاته‌وه، به‌ڵام له هه‌موو جاره‌كاندا مێرده‌كه‌ی خۆی لێ لاده‌دات و له‌ده‌ستی راده‌كات.
دوای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان، چه‌ند لایه‌كی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێكده‌شكێت، ژنه‌كه بێ ئومێد ده‌بێت و له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دێته خواره‌وه و به‌دوای هاوسه‌ره‌كه‌یدا راده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی لێبدات، به‌ڵام پیاوه‌كه به‌رگری له‌خۆی ده‌كات.
د.ی