كچێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زانیویه‌تی دۆستی پێشووی هاوسه‌رگیری ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ئاسیا وه‌ن" بڵاویكرده‌وه، كچێك له ئه‌نده‌نووسیا له رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه زانیوویه‌تی دۆسته‌كه‌ی پێشووی خه‌ریكی هاوسه‌رگیرییه، بۆیه ده‌چێته ئاهه‌نگه‌كه و له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوونی ئاهه‌نگه‌كه داوا له زاوا ده‌كات بیكاته هاوسه‌ری دووه‌می خۆی.
كچێكی ئه‌نده‌نووسی به ناوی "یونیتا رۆی" له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئاشكرای كرد، كه دۆستی پێشووی هاوسه‌رگیری ده‌كات، بۆیه به‌بێ بانگهێشتكردن، راسته‌وخۆ ده‌چێته ئاهه‌نگی دۆسته كۆنه‌كه‌ی و له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه داوای له زاوا كرد، وه‌ك هاوسه‌ری دووه‌می قه‌بووڵی بكات، زاواش دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی، داواكه‌ی قه‌بووڵكرد و هه‌ردوو بووكه به‌یه‌كه‌وه ده‌گوازێته‌وه.
زاوا به گه‌یشتنی دۆسته‌كه‌ی پێشووی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌تاسێت، كه له ساڵی 2016 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی هه‌بووه، "كۆریك"ی زاوا گوتی: "پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد، بۆیه تاسام، به‌ڵام دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌م، بڕیارم دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خاتووندا بكه‌م، بۆ هه‌ردووكیشیان هه‌مان ماره‌ییم بۆیان دیاریكرد، كه (1.75) ملیۆن روپیه‌ی ئه‌نده‌نووسییه، (ده‌كاته 123 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی)".
گوتیشی: "ئه‌و هاوسه‌رگیرییه بۆ من ئاسان نه‌بووه، كه به‌یه‌كه‌وه دوو ژن بهێنم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بێكارم و ده‌بێت له‌یه‌ك كاتدا گرنگی به هه‌ر دوو ژنه‌كه‌م بده‌م".
د.ی