ئیلهام ئەحمەد: ئەمەریکا هانمان دەدات بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی سووریا

"پێویستە بەشار ئەسەد گوتاری خۆی بەرامبەر گەلی کورد بگۆڕێت"
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) - فۆتۆ: ئەرشیف
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) - فۆتۆ: ئەرشیف

K24 - هەولێر

هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا هانیان دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ رژێمی سووریا دانوستان بکەن.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی مەسەدە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەئ بەوەکرد "لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەشار ئەسەد، خزمەت بە گەلی سووریا ناکات و پێویستە بەشار ئەسەد گوتاری خۆی بەرامبەر گەلی کورد بگۆڕێت".

راشیگەیاند "ئێمە کار لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین و ئەمەریکا هانمان دەدات بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ رژێمی سووریا بکەین".

هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکردنی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پێشبینیش دەکات، هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان بکشێنەوە و گوتیشی "مانەوەی هێزە بیانییەکان لە سووریا کاتییە".