گرافیک.. رێکخستنەوەی کاری تاکسییەکان لە هەرێمی کوردستان

تائێستا 3٪ تاکسییەکان لۆگۆیان لێدراوە

K24 – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کاری تاکسییەکان رێکدەخاتەوە و لە 1/1/2020 بڕیاردرا لۆگۆ لە تاکسییەکان بدرێت. لە 2/6/2020 بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا پرۆسەکە وەستێنرا، دوای دەستپێکردنەوە ئێستا 1/11/2021 وەک دوا مۆڵەت بۆ لێدانی لۆگۆ دراوە بە شوفێرانی تاکسی.

لە هەرێمی کوردستان 82 هەزار تاکسی هەن، تائێستا 21 هەزاریان لۆگۆیان لێدراوە، لە هەولێر 14 هەزار و دهۆک 4 هەزار، سلێمانی 3 هەزار، کە دەکاتە 3٪.