نێچيرڤان بارزانى ماڵئاوايى له نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له هه‌ولێر و باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/3/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى به‌كۆتاهاتنى ئهركهكهيان و به مه‌به‌ستى ماڵئاوايى، به جيا پێشوازى له هه‌ريه‌كه له به‌ڕێزان ڤانسانت گيووم پووپوو، نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له هه‌ولێر و ڤێسا هاككينن باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق كرد.
له ديدارياندا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاس و پێزانينى بۆ كاره‌كانى هه‌ردووكيان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق نيشان دا و ده‌ستخۆشى لێ‌كردن، هه‌روه‌ها له ئه‌ركى تازهياندا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيانه‌وه نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له هه‌ولێر و باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و پشتگيرييه‌ى له ماوه‌ى به‌ڕێكردنى ئهركياندا لێيان كراوه و پابه‌نديى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و فينلهندايان به به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستان به پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييهكان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و باشتكردنى كارى دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرده‌وه و له‌مباره‌يه‌وه سوود وه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموونى يه‌كێتيى ئه‌وروپا به پێوست زانى.
تاوتوێكردنى بڵابوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و جۆره گۆڕاوه‌كه‌ى ناسراو به ده‌ڵتا كۆرۆنا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕۆڵى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا و فينله‌ندا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كان بوو.