ئێران...پێنجشه‌مه ئیبراهیم ره‌ئیسى سوێندی یاسایی دەخوات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لى خامه‌نەئی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیارى دانانى ئیبراهیم ره‌ئیسى، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، په‌سند كرد، كه بڕیاره رۆژى پێنجشه‌مه، (5ى ته‌مووز/ ئۆگه‌ست)، به ئاماده‌بوونى گه‌وره به‌رپرسانى نێوخۆیی و ده‌ره‌وه، سوێندى یاسایی بخوات.
ئیبراهیم ره‌ئیسى، لە سێزده‌مین هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى کۆماری ئێران، به (18) ملیۆن ده‌نگ، سەرکەوت، واتە بە رێژەی (%62)ى ده‌نگه‌كانى به‌شداربووان.
له‌مباره‌وه، خامه‌نه‌ئی، رایگه‌یاند، ئێرانییه‌كان، به كاریگه‌رییه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانى (18ى حوزه‌یران/ یۆنیۆ)ى ئه‌مساڵیان، کرد.
راشیگه‌یاند، ئێران، له داهاتوودا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ى تێدایە كه هه‌ڵبستێته‌وه، پێویستیش ده‌كات، بار‌و دۆخى ئێرانییه‌كان له رووى به‌رهه‌مهێنانه‌وه، باشتر بكرێت، تاوه‌كو وڵات دووباره هه‌ڵبستێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، هادى ته‌حان نه‌زیف، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى داڕاشتنه‌وه‌ى ده‌ستووری ئێران، ئاماژه‌یپێكرد، فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى ئیبراهیم ره‌ئیسى، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئیمزا كراوه.
روونیشیكرده‌وه، به‌پێى مادده‌ى (2) له یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى ئیبراهیم ره‌ئیسى، ئیمزا كرا، به‌رزیش كرایه‌وه بۆ رێبه‌ری باڵاى شۆڕشى ئیسلامى.
سەرچاوە: الايلاف
ک.ب