كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا لە هەولێر: له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنى چەکدارانی داعش
K24 - هه‌ولێر:
رۆبه‌رت پاله‌دینۆ، كونسوڵى گشتى ئه‌مه‌ریكا لە هەولێر، بۆ یادكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیان و به‌رز راگرتنى شكۆیان، سه‌ردانى په‌رستگاى لالشى كرد، مۆمی داگیرساند.
كونسوڵى گشتى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێمه له‌م شوێنه پیرۆزه‌ین، بۆ رێزگرتن له قوربانیانى ئه‌و جینۆسایده دڕندانه‌یه‌ى، كه حه‌وت ساڵ پێش ئێستا، روویدا.
راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه، به به‌رپرسیار ده‌زانێت، ئێمه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنى چەکدارانی داعش، كاریش ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزدییه‌كان به ئاشتى و پارێزراوى، بۆ زێدى خۆیان.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلارمان به‌خشیووه بۆ پارێزگاریكردنى په‌رستگاى لالش، وه‌زیری ده‌ره‌وه بلنكن، رایگه‌یاند، هاوكاری زیاتری مرۆیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌شیپێكرد، دووباره جه‌خت له پابه‌ندى خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئیزدییه‌كان بۆ شوێنى خۆیان، شان به‌شانى یه‌كتر ده‌وه‌ستین، وه‌ك نموونه‌یه‌كى خۆڕاگر و هاوكار، بۆ دڵنیابوون له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى كاری دڕندانه‌ى له‌مجۆره.
ک.ب