بۆچی خەوی خراپ دەبینین؟
K24 - هه‌ولێر:
رووداوه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانى ژیان، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بینى خه‌وى مرۆڤ ده‌كات، كه وا ده‌كات، شتى وه‌ها ببینین، قه‌ت له یاده‌وه‌ریمان ده‌رنه‌چێت.
جه‌سته‌ى مرۆڤ له شه‌ودا، به‌چه‌ندین قۆناغدا، تێده‌په‌ڕێت، هه‌موو رووداوه‌كانى خه‌وبینین، له‌كاتى خه‌ودا، په‌یوه‌سته به جوڵه‌ى خێراى چاو، كاتێك (90) ده‌قیقه دواى نووستن، خه‌و بینین، ده‌ستپێده‌كات.
دكتۆر ستیڤانى ستال، رایگه‌یاند، خه‌و بینین، په‌یوه‌سته به جوڵه‌كانى چاو(REM)، هه‌ندێ كات شتى سه‌یر ده‌بینرێت، وا هه‌ست ده‌كرێت، به واقعى له‌نێو رووداوه‌كاندا، ده‌ژیت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر مرۆڤ گرفتى سۆزداری هه‌بێت.
تا ئێستا هۆكاری خه‌و بینین، نه‌زانراوه، كاتێك زاناكانى بواری ده‌روونزانى، پێیان وایه، هه‌ندێ كات خه‌و بینین، پێدانى زانیارییه، واتە زانیاریت سه‌باره‌ت به پرسێكه‌وه، كه‌مه، له رێگه‌ى خه‌وبینینه‌وه، زانیاری ته‌واوت پێده‌گات.
ستال، راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و به نیگه‌رانى و دوو دڵییه‌وه سه‌یری هه‌واڵه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌باره‌ت به پرسی كۆرۆنا، بكه‌ین، ره‌نگه ئه‌و خه‌وه‌ى كه ده‌یبینیت، په‌یوه‌ندى به‌و پرسه‌وه هه‌بێت.
ئه‌لیكس دیمیترۆ، كه پزیشكێكى ده‌روونییه، روونیكرده‌وه، مرۆڤ به گوێره‌ى هه‌سته‌كانییه‌وه كار ده‌كات، بۆیه خه‌ویش رووانگه و وێناى عه‌قڵى مرۆڤه، كه پێگه و سه‌رچاوه‌ى یاده‌وه‌ری و هه‌ست و سۆزه‌كانه، كاتێك كه مرۆڤ ده‌خه‌وێت، عه‌قڵ و هۆش، هه‌مان كار ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ نموونه، كاتێك مرۆڤ له رۆژێكدا (راڕا) ده‌بێت، چاوه‌كانى له‌خه‌ودا، زیاتر جوڵه ده‌كات، زۆر به ئاشكرا هه‌ستى پێده‌كرێت كه له‌نێو خه‌وبینین دایه، زۆر جووڵانى پێڵووه‌كانى چاو، له شه‌واندا، نیشانه‌ى بینینى خه‌وه، له‌كاتى خه‌وبینینیشدا، ئەو به‌یانییه، مرۆڤ دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت.
گوتیشى، كاتێك مرۆڤ دره‌نگ ده‌خه‌وێت، ره‌نگه خه‌وى سه‌یر ببینێت، واته كه‌م نووستن، په‌یوه‌سته به بینینى خه‌وى سه‌یر و سه‌مه‌ره، بۆیه زاناكان، ئامۆژگاری مرۆڤ ده‌كه‌ن، كه پێش خه‌وتن به‌و شتانه خه‌ریك بێت، كه دوو دڵى ناكات، واته سه‌یر نه‌كردنى فیلمێكى ترسناك، یاخوود سه‌یركردنى هه‌واڵى كووشتن، ده‌بێت پێش خه‌وتن، كه‌مێك وه‌رزش ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ى كتێبێكى وزه‌به‌خش.
ستال، دووپاتیكرده‌وه، له‌كاتى بینینى خه‌وێكى خراپ، هه‌ڵسانه‌وه له شه‌وی دره‌نگدا، دووباره خه‌وتنه‌وه، ئه‌سته‌م دەبێت، بۆیه پێویسته هه‌ناسه‌یه‌كى قووڵ هه‌ڵمژى، خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك ئاو، لێدانى دڵ رێك ده‌خاته‌وه.
دیمیترۆ، پێى وایه، پێش ئه‌وه‌ى مرۆڤ بخه‌وێت، ده‌بێت ئاره‌زووى ئه‌وه بخوازێت، كه خه‌وێكى خۆش ببینێت، هه‌روه‌ها كاتى خه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه، رێك بخرێت و هه‌موو رۆژ له یه‌ك كاتدا بێت.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب