سوپای پاسداران لە سنووری پشدەر کەسێکیان بریندار کرد

بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ

K24 - قەڵادزێ

هێزەکانی سوپای پاسداران لە سەر سنوور نزیک لە گوندەکانی شێنێ و زەڵێ-ی قەزای پشدەر تەقەیان لە هاووڵاتییەک کرد و برینداریان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان درەنگانی شەوی رابردوو هاووڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە دانیشتووی شاری سەردەشتە بە برینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ. کە لە سەر سنوور لە نزیک گوندەکانی شێنێ و زەڵێی قەزای پشدر، لایەن سوپای پاسدارانی ئێران تەقەی لێکراوەو بەسەختی برینداربووە.

ئەو هاووڵاتییەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە فیشەک بەر شانی چەپی کەوتووە ناوی عەلی عەبدوڵڵا-یە، ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکی دایە.