پاسێكی سه‌ربازی له‌ دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

کوژراو و بریندار هه‌یه‌
پاسێكی سه‌ربازی له‌ دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌
پاسێكی سه‌ربازی له‌ دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی "سانا"ی سووری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (4ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) رایگه‌یاند، پاسێكی سه‌ربازی له‌ ده‌روازه‌ی "مه‌ساكن حه‌ره‌س"ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌، كه‌ شوفێری پاسه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی شۆرتێكی كاره‌بایی بووه‌ له‌ نزیك تانكی سووته‌مه‌نی پاسه‌كه‌، بۆیه‌ گڕی گرتووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی مردنی شوفێره‌كه‌ و برینداربوونی 3 سه‌رنشینی پاسه‌كه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی كه‌موكوڕییه‌كی كاره‌بایی پاسه‌كه‌وه‌ روویداوه‌، به‌ڵام هه‌ندێك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پاسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌‌ له‌ رێگه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

د.ی