لیژنەی کاروباری پێشمەرگەی پەرلەمان لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسی چەند محیوەرێک کۆبووەوە

K24 - هه‌ولێر:
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون، له ڕه‌وشی میحوەرەکانى هێزی پێشمه‌رگه و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانیان، سه‌ردانی چه‌ند میحوه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی، له سنوورى پارێزگاى دهۆك، کرد.
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، پێكهاتبوون له، ڕێڤینگ ھڕۆری، سەرۆکی لیژنە، عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکى لیژنە، ڕزگار محه‌مه‌د، بڕیاردەرى لیژنە، ئەبوبه‌کر ھەڵەدنی و سه‌عید ھه‌رکی، ئەندامانی لیژنەكه.
راشیگەیاند، سەردانی میحوەرەکانی دەشتی نەینەوا و تلسقوف و ناوەران و ڕۆژئاوای دیجلە، لە سنووری پارێزگای دھۆک کراوە، لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسی ئەو محیوەرانە کۆبوونەوە، تێیدا ڕه‌وشی میحوه‌ره‌كان و كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانیان تاووتوێ كرا، شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵێنیاندا، ھەوڵەکانی خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌ت بخەنە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.
ک.ب