سه‌رۆكی رێكخراوی منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
خاتو ماردین مه‌حموود فه‌تاح، سه‌رۆكی رێكخراوی منداڵه ونبووه‌كان و تاقانه‌ی كیمیاباران و منداڵی گه‌ڕاوه‌ی هه‌ڵه‌بجه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌ڤین عه‌تا، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خاتو ماردین به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
گوتیشی: بڕیاری ته‌رمی كۆچكردوو له گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به‌خاك بسپێردرێت، له‌و جێگایه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ناوی ئه‌و له‌سه‌ر كێلی یه‌كێك له گۆڕه‌كان هه‌یه، به‌ڵام پاش چه‌ندین ساڵ له ونبوونی، گه‌ڕایه‌وه هه‌ڵه‌بجه.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی پێدا، دوای ئه‌وه‌ی ماردین مەحمود فەتاح لەلایەن خێزانەکەیه‌وه بە شەهیدی هەڵەبجە هەژمار دەکرێت و ناوی له‌سه‌ر یه‌كێك له كێله‌كانی گۆڕستانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌نووسرێت.
ماردین له‌دایكبووی ساڵی 1982ـه و له ته‌مه‌نی 6 ساڵی، كاتێك هه‌ڵه‌بجه كیمیابارانكرا، له خێزانه‌كه‌ی ون ده‌بێت و دوای تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ له نوبوونی، له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا له وڵاتی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی له هه‌ڵه‌بجه.
H.B