شاره‌زایه‌كی بواری كاره‌با: پێویسته كه‌سانی شاره‌زا ئیداره‌ی كاره‌با بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به زێده‌ڕۆیی كردن له سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با، حه‌مه ئه‌مین هه‌ورامی، شاره‌زا له بواری كاره‌با، رایگه‌یاند، به ڕێژه‌ی(%40) كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، به فیڕۆ ده‌چێت، پێویسته به‌رپرسانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاریان پێبكرێت، تاوه‌كو كه‌سانی شاره‌زا بێن، ئیداره‌ی كاره‌با بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌رییه‌كان به پێوه‌ری زیره‌ك ده‌ستیپێكردووه، چاوه‌ڕێده‌كرێت، سوودی هه‌بێت، پێویسته به‌شداره گه‌وره‌كانی كاره‌با، كۆنتڕۆڵ بكرێن، كه به‌شێكیان شوێنی بازرگانین.
ئاماژه‌شیپێكرد، ده‌بێت ده‌زگاكانی حكومه‌تیش پاره‌ی كاره‌با له رێگه‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی خۆیان، بده‌ن، هاوشێوه‌ی كڕینی به‌نزین و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته پێوه‌ری زیره‌ك بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئێمه له رێگه‌ی رێكخراوێكه‌وه، پڕۆژه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه به‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ك.ب