كه‌رتى گه‌شتيارى ئيسپانيا لاوازى پێوه‌ دياره‌

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرێژەیەكی بەرچاو گەشتیاری بیانی روویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی ئیسپانیا كردووە، بەڵام تاكوو ئێستا ئەو وڵاتە پلانێكی تۆكمەی بۆ كەرتی گەشتیاری دانەناوە و تاڕادەیەكی زۆر بێسەروبەری پێوە دیارە،
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/aaec03a6-e93e-4cd2-8dc5-58483dddfb82/SPANIA%20TOURISM.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرێژەیەكی بەرچاو گەشتیاری بیانی روویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی ئیسپانیا كردووە، بەڵام تاكوو ئێستا ئەو وڵاتە پلانێكی تۆكمەی بۆ كەرتی گەشتیاری دانەناوە و تاڕادەیەكی زۆر بێسەروبەری پێوە دیارە،

خوان ئیتیوسەو، بەڕێوەبەری رێكخراوی دژی ھاتنی گەشتیاری بە كۆمەڵە، پێیوایە دەبێت حكوومەت پلانی گەشتیاری ھەبێت.

ئه‌و گوتى: وادیارە حكوومەتی نوێ دەیەوێت كارێكی نوێ ئەنجامدات، بەڵام ئێستا پێویستمان بەوە ھەیە وەكوو شاری ڤینیسیا بین، بەڵام ئێمە وەكوو ئەوانمان لێ نایەت، ئێستا دەبینین دراوسێكانمان شوێنەكانی خۆیان بەجێدەھێڵن بۆ گەشتیارەكان، نابێت ئەو كارە بكرێت، چونكە ھاتنی گەشتیار بەردەوام دەبێت بۆ وڵاتەكەمان.

بەگوێرەی ئامارێكی گەشتیاری ئەو وڵاتە لە ساڵی رابردوو داھاتی ساڵانەی ھاتنی گەشتیار گەیشتووەتە 75 ملیار دۆلار و لە ھەمانكاتیشدا ھەلی كاری بۆ زیاتر لە 86 ھەزار ھاووڵاتی دانیشتووی شارەكان رەخساندووە، ساڵی رابردووش كەرتی گەشتیاری بەرشەلۆنەی سەر بە ھەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیا پێشوازی لە 7 ملیۆن گەشتیار كردووە و پێیان وایە، بەھۆی نالەباری باری ئاسایشی ھەندێك لە وڵاتانی ئەوروپا وایكردووە گەشتیاران زیاتر روو لە ئیسپانیا بكەن.

كۆڵۆم، وەزیری گەشتوگوزاری بەرشلۆنە، رايگه‌ياند، گرفتی سەرەكی ئێمە ئەوەیە چۆن بەشێوەیەكی باش ئەو كەرتە بەڕێوەبەرین، ئێستا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین و شوێنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارانە بكەینەوە و كەرتەكە بەرەو پێشەوە بەرین، ئێمە پێویستیمان بەكەرتی گەشتیاری ھەیە، تەنیا بۆ ئەوە نییە كە باری ئابووریمان پێ بەرزبكەیەنەوە بەڵكوو دەبێت رەچاوی كاریگەری نەرێنیش لەسەر شارەكانمان بكەین.

شارەزایانی ئابووری و كەرتی گەشتیاری ئیسپانیا پێشنیاز دەكەن، حكوومەت لەمەودوا بوار بۆ وەبەرھێنەری ناوەخۆیی و بیانی بڕەخسێنێ و ھۆتێڵ و شوێنی گەشتیاری زیاتر درووست بكرێن، لەھەمانكاتدا باجیش لەسەر میوانخانە و شوێنە گەشتیارییەكان زیاد بكەن.