کۆمسیۆن کارتی دەنگدان دابەش دەكات
K24 – ههولێر:
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ھەڵمەتێکی ماڵ بە ماڵ دەستپێدەکات بۆ دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، بڕیاریشە لەم نزیکانە ئەو ھەڵمەتە لە ھەرێمی کوردستانیش، بەردەوام بێت.
لەبانگەوازێکیشدا، داوا دەکات، ئەو کەسانەی لە دایکبووی ساڵانی(1997، 1999، 1999 و2000) ن، بچنە بنکەکان، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
هاووڵاتییهك، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دهنگدان، سهردانی بایۆمەتری كردووه، کورو کچەکەی بۆ یەکەمجار مافی دەنگدانیان ههیه، رایگهیاند، دوای 5 مانگ لەخۆ تۆمارکردنی کورو کچەکەی، کارتی بایۆمەتریان بۆ گەڕاوەتەوە، داواش لەو کەسانە دەکات ناویان تۆمارکردوە، بچنە بنکەکانی دابەشکردنەوەی کارتی دەنگدان، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، بە تایبەت ئەوانەی یەکەم جارە مافی دەنگدانیان ھەیە.
سەعدوڵڵا محە، ھاووڵاتی، ئاماژهیپێكرد، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەست دەکات بە ھەڵمەتێکی ماڵ بەماڵ، بۆ دابەشکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، لە ھەرێمی کوردستانیش، پرۆسەکە دەستپێدەکات، تا ئێستا نزیکەی150 ھەزار کارتی بایۆمەتری، گەڕاوەتەوە، داواش لە ھاووڵاتیان دەکەن، سەردانی بنکەکان بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
بۆتان شێرکۆ، یاریدەدەری ھونەری کۆمسیۆن، جهختیكردهوه، کۆمیسیۆن لە بانگەوازێکدا بۆ ھەر یەک لە دایک بووی ساڵانی (1997 و 1998و 1999و2000) کان، ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان پرکردوەتەوە، کارتەکانیان وەربگرنەوە، پرۆسەکەش تا نزیک ھەڵبژاردنی گشتی بەردەوام دەبێت.
ك.ب