لوبنان.. خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌ران له ده‌روازه‌كانی په‌رله‌مانی لوبنان له به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنن و بچنه ناو ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه رێگرییان لێده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس روویدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش گرژییه‌كانی به‌یروت به گشتی و به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت به‌رده‌وامن و به سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ره‌و په‌رله‌مان ده‌چن، رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و هێزه‌كانی پۆلیسیش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هیچ جۆره چه‌كێكی كوشنده‌یان له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنابێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، خۆپیشانده‌ران كه زۆربه‌یان له توێژی گه‌نجانن، له چه‌ند لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانی چوونه ناو په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنن و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ردباران ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پۆلیس به بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوپڕژێن رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه.
هاوكات خاچی سووری لوبنانیش ئاماژه به برینداربوونی ده‌یان خۆپیشانده‌ر له ناوه‌ڕاستی به‌یروت ده‌كات، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، 6 كه‌س به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكات، ئاخۆ به گوللـه‌ی زیندوو برینداركراون یان شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه.
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت تێپه‌ڕی، كه به‌هۆیه‌وه 214 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌لایه‌نی كه‌م 6 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و وێرانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و زیانه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه زۆربه‌ی به‌یروتی گرته‌وه.
كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و خۆپیشانده‌ران داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا داواكراون و له‌ساڵی 2014 ده‌ستیان له كۆگاكردنی بڕێكی زۆری نیتیراتی ئه‌مۆنیۆم به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كانی له‌و به‌نده‌ره هه‌بووه، كه دواجار بووه هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی ساڵی پار روویدا.
سه‌رچاوه: AFP
H.B