عێراق... ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نازانستی ده‌رباره‌ی ڤاكسین بڵاو ده‌كه‌نه‌وه دادگایی ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
به ئیمزای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به بڕیاری داواكاری گشتی و گشت دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی عێراق، رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه‌وه، كه خه‌ڵك له وه‌رگرتنی ڤاكسین، سارد ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه ئیمزای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقی، به‌سه‌ره‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دادگایی ده‌كرێن، كه رۆڵیان هه‌یه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌رنه‌گرن، چونكه ده‌بێته هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، له عێراق.
له‌م بڕیاره‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكی سارد ده‌كه‌نه‌وه بۆ وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین و قسه و باسی نازانستی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، جیا له‌وه‌ی كارێكه دژی ته‌ندروستی مرۆڤه، هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و دڵه راوكێ، بۆیه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌بنه‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌و بڕیاره ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه دژی رێنماییه‌كانی ژووره ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان، ده‌وه‌ستنه‌وه، كه تایبه‌تن، به رێگه گرتن له بڵاوبوونه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا، له عێراق.
سه‌رچاوه: الشرقية
ك.ب