به هۆى كردنه‌وه‌ى نووسينگه‌ى په‌يه‌ده‌وه توركيا ره‌خنه له چوار وڵاتى ئه‌وروپا ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
تورکیا داوا لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، چیک و سوید دەکات کە پێداچوونەوە بەو بڕیارەیاندا بکەن کە رێگەیانداوە ئۆفیسی پارتی یەکێتی دیموکراتى كورديى (پەیەدە) لە وڵاتەکانیان بکرێنەوە.
لەمیانی کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حكومه‌تى تورکیا و فەرماندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، نیگەرانی خۆیان له به‌رامبه‌ر وڵاتە ئەوروپییه‌كان ده‌ربڕيوه، به هۆى ئه‌وه‌ى رێگەیان بە کردنەوەی ئۆفیسی پەیەدە لە پایتەختی خۆیان داوە.
توركيا له‌و بڕوايه‌دايه، رەنگە ئەو بڕیارە پەیەدە بەھێزتر بکات له به‌رامبه‌ر سياسه‌ته‌كانى توركيادا و ئه‌وه‌ش سه‌ربكێشێت بۆ ئەنجامدانی ھێرش بۆ سەر تورکیا.
ھەروەھا تورکیا ھۆشداری داوەتە ئەو وڵاتە ئەوروپیانەش لەبارەی درێژەدان بە پشتگیریکردنی پەیەدە، چونکە تورکیا پێیوایە ئەو پارتە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە رۆژئاوای کوردستان و رەنگە کاریگەری نەرێنی ھەبێت بۆ سەر پەیوەندییەکانی داھاتووی ئەوروپا و تورکیا.