له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌رجه‌عه‌كانی عێراقدا رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی داوایه‌ك ئاراسته‌ی زانایان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی، تایفه و مه‌رجه‌عه‌كانی عێراقی، له مه‌ككه‌ی پیرۆز، كۆكرده‌وه، كه له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كدا، جه‌خت كرایه‌وه سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری ئاینی و په‌تای تایفه‌گرێتی و گوتاری رق و كینه.
له‌م كۆنگره‌یه‌كدا، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئاینی، هه‌ر یه‌ك له تایفه‌كانی شیعه و سووننه‌ی عێراق، به‌شدار بوون، جیا له‌وه‌ش شاندی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاماده‌ییان له‌م كۆنگره‌یه‌دا، هه‌بوو.
موحه‌مه‌د ئه‌لعیسا، سه‌رۆكی رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی، رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق، هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و جێگیركردنی ناسنامه‌ی عێراقییه، هۆشداریشدا، كه په‌تای تایفییه‌ت، بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشكرده‌وه، پێویسته برایه‌تی ئاینی، له‌نێوانی سووننه و شیعه‌دا، به‌هێزتر بكرێت، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاری تایفییه‌ت ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌هه‌ر كوێیه‌كی و له‌هه‌ر كاتێك و هه‌ر بیانووێكی، هه‌بێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، ده‌بێت كه‌ش و هه‌وای برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان و بنبڕكردنی ئاشووب، ببێته نه‌خشه رێگای هه‌موو تایفه و پێكهاته ئاینییه‌كان، له عێراق، ده‌بێت سووننه و شیعه، رێك بكه‌ون، كه مه‌ككه، تاكه ناوچه‌ی پیرۆزی موسڵمانانه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، رایگەیاند، له مه‌ككه‌ی پیرۆز، له كۆبوونه‌وه‌ی رابیتەی جیھانی ئیسلامی، كه چەندین بەرپرس و کەسایەتی باڵاى ئایینی، لە عەرەبستانی سعوودیە و عێراق، بەشداریان کردووە، وەفده‌كه‌ی ھەرێمی کوردستانیش، لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئيسلامى كوردستان، پێكهاتبوون.
راشیگەیاند، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، بە پێشكەشكردنى وتارێک، بەشدارى ديدارەكەی كرد، تێیدا جەختی لە ھەوڵەكانى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کردەوە، لە پێشوازیکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاری، بۆ لێقەوماوانی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان، ھەر کاتێکیش پێویست بووبێت، ئەوا ھەرێم، سەرەڕای سنوورداری توانای، بەڵام دەستی ھاوکاری بۆ ھەموو عێراقیەکان، درێژ کردووە.
سه‌رچاوه: الایلاف
ك.ب