کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
ئاسمانی ھەولێر - ئەرشیف
ئاسمانی ھەولێر - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى زیادبوونى خێراى با هەیە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە 43 پلە و سلێمانی 42 پلە لە کەرکووک 47 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و خێرای با زیاد دەبێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك