ڤاكسینت وه‌رنه‌گرتبێت ناتوانی گه‌شت بۆ ئه‌مه‌ریكا بكه‌یت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئیداره‌ی بایدن ده‌یه‌وێت، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت كۆنترۆڵی كۆڤید-19 بكات، بۆ ئه‌وه‌ش وێرای ئه‌وه‌ی په‌نا بۆئه‌وه ده‌بات كه پێدانی ڤاكسین به زۆره‌ملێ (ئیلزامی) بدرێت به كارمه‌ندانی فیدرالی و كۆمپانیاكان، له هه‌مانكاتدا پلانی نزیكی هه‌یه ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت ناتوانێت گه‌شت بۆ ئه‌مه‌ریكا بكات.
دوێنێ 4 ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)، به‌رپرسێكی كۆشكی سپی به رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه، ئیداره‌ی بایدن كارده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌مزوانه ئه‌و پلانه بخاته جێبه‌جێكردنه‌وه كه وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه به زۆره‌ملێ بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
ئه‌م پلانه‌ی ئیداره‌ی بایدن، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ سه‌یر ناكرێت كه ئێستا له‌سه‌ر هاتووچۆی گه‌شتی چه‌ند وڵاتێك هه‌یه، چونكه به‌هه‌مانشێوه رێگری له هاووڵاتیانی هه‌ندێك وڵات ده‌كات، كه بێنه ئه‌مه‌ریكاوه كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتبێت.
به‌پێی رای ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیداره‌ی بایدن، كه بۆ رۆیته‌رز دواوه، كۆشكی سپی، له‌ئێستا ئاماده‌گی تێدا نییه، رێگری له‌سه‌ر گه‌شتی هه‌ندێك وڵات هه‌ڵگرێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی كۆڤید-19 له وڵاته‌كه‌یان و جۆری گۆڕاوی نوێی ده‌لتا، كه توانای گواستنه‌وه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن، له‌راپۆرتێكدا كه له به‌رپرسێكی كۆشكی سپی-یه‌وه وه‌ریگرتووه، ئاشكرای ده‌كات، بایدن به‌م نزیكانه بڕیاره‌كه ئیمزا ده‌كات، كه پێویسته هه‌موو گه‌شتیارێك دێته ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت وێرای به‌ده‌ر له هه‌ندێك بڕگه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن ئێن، تا ئه‌مساته، به‌رپرسان له قۆناغی یه‌كه‌می خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و پلان و راگه‌یاندنی بڕیاره‌دان، به‌ڵام تێكڕای ئیداره‌ی بایدن هۆشداریان داوه، له نه‌بوونی گۆڕانكاری خێرا له‌مه‌رجه‌كانی هاتووچۆ، له ئێستادا به‌هۆی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا-ی كوشنده كه ئێستا له‌دنیادا بڵاوبۆته‌وه.
به‌رپرسان به‌گشتی له ئاژانسه جیاجیاكان، به به‌رده‌وامی ته‌واوی حكومه‌تی فیدراڵی له رێگری گه‌شتكردن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و له ئێستادا ده‌یانه‌وێت گه‌شه به پلانێك بده‌ن بۆ رێوشوێنی تر، كه ده‌شێت له كۆتایی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا بن.
رۆژنامه‌ی ئێندیپێندت، ئاشكرای كردووه، كۆشكی سپی له ئێستادا، كۆمه‌ڵێك كاری هاوبه‌ش به‌ڕێوه ده‌بات، له نێوان ئاژانسه‌كان و رێوشوێنه‌كانی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی، ئه‌ویش "له پێناو ده‌ستكه‌وتنی سیستمێكی نوێی ئاماده، له‌كاتێكدا بتوانێت كردنه‌وه‌ی هاتووچۆ بكاته‌وه له‌ئه‌مه‌ریكاوه بۆ جیهان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه" سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆشكی سپی وه‌های وت .
ئه‌م رێوشوێنه‌ی ئیداره‌ی بایدن، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هه‌وڵی به‌رده‌وام و بانگه‌شه‌ی بایدن خۆی بۆ هه‌ڵمه‌تنی وه‌رگرتنی ڤاكسین، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیه‌وه، رۆژی 3ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) له تویتێكدا نووسی:"خه‌ڵكینه، به‌ڕه‌سمی ئێمه ئامانجمان بوو كه 70%ی گه‌وران ژه‌می (دۆزی) یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه وه‌رگرتن، پێشكه‌وتنی به‌رچاوی بینیوه، به‌ڵام زۆرمان ماوه پێی بگه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی ئاماده‌نه‌بن ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن، رێگه‌بده‌ن نسكۆ به‌م ڤایرۆسه بهێنین، ته‌نیا جارێك و بۆ هه‌تاهه‌تایی".
كۆشكی سپی كاتێك بیری له‌م هه‌نگاوه كردووه‌ته‌وه، كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی كردووه ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی پڕۆسه‌ی پثێدانی ڤاكسین، ئه‌وانه‌ی گه‌شت بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆیته‌رز نوسیویه‌تی، پێویسته ئیداره‌ی بایدن، وه‌ڵامێكی دیكه بداته‌وه، له‌وانه‌ش به‌ڵگه چییه كه ئه‌گه‌ر بڕیار درا به‌وه‌ی كه گه‌شتیاران ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن و ئه‌مه‌ریكاش رازی بوو، به‌وه‌ی هاووڵاتی هه‌ندێك وڵات ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كارهێناوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و ئامێری مۆڵه‌تی چوونه‌ژووه‌ره‌وه‌ی به‌كارده‌هێنرێت رێگه‌ی نه‌دا.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز، نوسیویه‌تی: "گه‌شتوگوزار بۆ ناو ئه‌مه‌ریكا، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی وه‌ستاوه، به‌پێی یاسای گه‌شتكردنی ئه‌مه‌ریكای كۆڤید-19، وێرای وه‌ستانی كاری ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌موو رێكارێكی په‌نابه‌رییان ته‌واو بووه و داوای په‌نابه‌رییان كردووه".
له‌ئێستادا، ئه‌مه‌ریكا رێگه به گه‌شتی ئه‌و هاووڵاتییانه نادات، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی نین كه له به‌ریتانیا و 26 وڵاتی شنگن و ئیرله‌نداو چین و باكوری ئه‌فه‌ریقا و ئیران و به‌رازیل-ه‌وه دێن.
گفتووگۆی نێو ئۆفیسی ئاژانسه‌كانی كۆشكی سپی، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه داوا له‌هه‌موو گه‌شتیار و سه‌ردانیكارێك بكه‌ن، كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت، كاتێك له‌رێگه‌ی گه‌شتی ئاسمانییه‌وه گه‌شتی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام به‌رپرسانی كۆشكی سپی وه‌ڵامی راسته‌وخۆیان نه‌بووه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئیداره‌ی بایدن پلانی هه‌یه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه له‌مه‌كسیك و كه‌نه‌داوه به رێگه‌ی وشكانی دێنه ناو ئه‌مه‌ریكاوه.
له ئێستادا ته‌نیا رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له مه‌كسیك و كه‌نه‌داوه دێن، كه كرێكار و فه‌رمانبه‌رن ئه‌وانیش شۆفێری بارهه‌ڵگر و په‌رستیارن.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، بایدن سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردن تا 21 ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) له سنووری باشور و باكوره‌وه به‌رده‌وام بێت، وێرای ئه‌وه‌ی كه‌نه‌دا بڕیاری داوه كه هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌توانن له 9ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)ه‌وه بچنه كه‌نه‌داوه به‌مه‌رجێ هه‌ردوو ژه‌م (دۆزی) ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت.
له‌م مانگه‌ی دواییدا كۆشكی سپی رووبه‌رووی فشار بۆته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانییه‌وه به‌رامبه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی ئاسمانی هاووڵاتییه‌كانیان بۆ ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆر له به‌رپرسانی ئیداره‌ی بایدن پێیانوابوو ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه‌ی دۆناڵد تره‌مپ داینابوو له‌سه‌ره‌تای هاتنی په‌تاكه‌وه، ئه‌مان له نزیك كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی دێنن، به‌ڵام هاتنی شه‌پۆلی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا كاره‌كه‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه، چونكه به‌پێی داتاكانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC)، جۆری گۆڕاوی ده‌لتا 90% زیاتر بڵاوه له كۆرۆنا ڤایرۆس-ی ئاسایی له ئه‌مه‌ریكا.
ك.ب