ته‌ندروستی جیهان: نابێت ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین وه‌ربگیرێت
K24 - هەولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رایگه‌یاند، پێویسته پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین، له جیهاندا، رابگیرێت، كه هه‌ر یه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌ڵمانیا، ده‌ستیانكردووه به وه‌رگرتنی.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، روونیكرده‌وه، پێویسته وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می پێكوته، رابگیرێت، كه ده‌بێته هۆی دابینكردنی ڤاكسین بۆ (%10)، دانیشتوانی جیهان.
بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل، بڕیاریاندا، ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، بۆ هاووڵاتیانیان، دابین بكه‌ن، ئه‌ویش بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنای نوێ، ناسراو به دێڵتا،
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، راشیگه‌یاند، له‌كاتی به‌رده‌وام بوونی وه‌رگرتنی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسین، له جیهاندا، وڵاته هه‌ژاره‌كان، له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌م، بێبه‌ش ده‌بن، كه تا ئێستا له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه، له كۆی (100) كه‌س، به‌رێژه‌ی(1.5) كه‌س، ڤاكسیان به‌ركه‌وتووه، بۆیه پێویسته ڤاكسینی زیاتریان بۆ دابین بكرێت.
راشیگه‌یاند، ئێمه له هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو حكومه‌ته‌كانی جیهان تێده‌گه‌ین، كه خه‌ڵكی خۆیان له كۆرۆنای گۆڕاو(دێلتا)، ده‌پارێزن، به‌ڵام ناكرێت، ژه‌می سێه‌می ڤاكسین، جارێ وه‌ربگیرێت.
سه‌رچاوه: BBC
ك.ب