پەکەکە 65 کیلۆ (تی ئێن تی) لەسەر رێگای ئامێدی - دێرەلوک دادەنێتەوە
K24 – دهۆک
65 کیلۆ تی ئێن تی، کە چەکدارانی پەکەکە لەسەر رێگای ئامێدی – دێرەلوک، دایان نابووەوە، لەلایەن تیمێکی ئەندازیاری هێزی پێشمەرگە هەڵگیرایەوە.
سەرچاوەک لە هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ناوچەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "چەکدارانی پەکەکە لە سەر رێگای سەرەکی ئامێدی – دێرەلوک، لەنێوان کۆمەڵگەی کوانێ و گوندی سەرگەلێ دا (تێ ئێن تی )یان دانابووەوە، لەلایەن تیمی ئەندازیاری هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی هەڵگیرایەوە و لەناوبرا".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "تی ئێن تی-یەکە بە شیوەی کۆنترۆڵ دانرابوو، کە بڕەکەی 65 کیلۆ بوو".
پێشتریش چەندین جار لەلایەن چەکدارانی پەکەکە تی ئێن تی و بۆمبی چێنراو لەسەر رێگەی هاووڵاتییان دانراوەتەوە.