وردەکاریی گرێبەستە نوێیەکەی مێسی لە بارسێلۆنا

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

لە چەند کاتژمێری داهاتوو مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ دەکاتەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە بلاوگرانا دەمێنێتەوە.

رادیۆی RAC1ـی ئیسپانی رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو بارسێلۆنا بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی رادەگەیەنێت، کە مێسی رازی بووە لە گرێبەستە نوێیەکەی مووچەکەی بۆ نیوەی مووچەکەی پێشووی کەم بکرێتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 350 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

خۆرخی مێسی باوکی مێسی کە بەڕێوەبەری کارەکانی کوڕەکەیەتیشی، گەشتی بارسێلۆنای کردووە تا واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی لیۆ بکات، کە لەوەتەی سەرەتای مانگی رابردووەوە مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا کۆتایی هاتووە.

ساڵێک لەمەوبەر مێسی بە پرۆفاکسێک بەفەرمی بڕیاری رۆیشتنی لە ریزەکانی بارسێلۆنا دا و یانەکەشی ئاگادار کردەوە، بەڵام جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ رێگای بە رۆیشتنی لیۆ نەدا.