فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك زانكۆی نوێ ده‌رچوو

وه‌زیری خوێندنی باڵا رۆڵی سه‌رۆك زانكۆكانی پێشووی به‌رز نرخاند و سه‌رۆك زانكۆ نوێیه‌كانیش به‌ڵێنێكیان دا
رێوڕه‌سمی واژووكردنی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی نوێی زانكۆكانی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فەرمانى دەستبەکاربونى ژمارەیەك سەرۆك زانکۆى نوێی واژوو كرد.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى دەستبەکاربوونى هەریەك لە سەرۆك زانکۆکانى (دهۆك، هەولێرى پزیشکى، پۆلیتەکنیکى دهۆك، ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، زاخۆ، سۆران) واژوو كرد.

له‌ گوته‌یه‌كیشدا دكتۆر ئارام محه‌مه‌د قادر دووپاتی كرده‌وه‌، سەرۆك زانکۆکانى پێشو بەشێکن لە تواناو سەرمایە کەڵەکەبووە زانستییەکانى وڵاتەکەمان و هەمیشە پێویستیمان بەشارەزایى و تواناکانیان هەیە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تیش، كه‌ دوای رێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌ركرا، ده‌ستبه‌كاربوونی هەریەك لە (د. داود سلێمان ئەتروشى) وەك سەرۆکى زانکۆى دهۆك، (د. نورالدین اسماعیل اللە قولى) وەك سەرۆکى زانکۆى هەولێری پزیشکى، (د. ئارى عادل عبدالقادر) وەك سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆك، (د. ئاریانا خالص جه‌واد) وەك سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، (د. ناظم سلێمان عبدالعزیز) وەك سەرۆکى زانکۆى زاخۆ و (د. شێروان شریف قرطاس) وەك سەرۆکى زانکۆى سۆران، ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌رچوو.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی:

ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتى (2021/8/5) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرانى گشتى، فەرمانى دەستبەکاربوونى بۆ سەرۆك زانکۆ تازەکان دەرکرد، کە هەریەك لە (د. داود سلێمان ئەتروشى) وەك سەرۆکى زانکۆى دهۆك و (د. نورالدین اسماعیل اللە قولى) وەك سەرۆکى زانکۆى هەولێری پزیشکى و (د. ئارى عادل عبدالقادر) وەک سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆك و (د. ئاریانا خالص جه‌واد) وەك سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و (د. ناظم سلێمان عبدالعزیز) وەك سەرۆکى زانکۆى زاخۆ و (د. شێروان شریف قرطاس) وەك سەرۆکى زانکۆى سۆران، فەرمانى دەستبەکاربونیان ئیمزا کرا. کە پرۆسەى دانان و دامەزراندنى سەرۆك زانکۆکان (دواى راگەیاندن و پێشکەشکردنى سى ڤى و ئەنجامدانى چاوپێکەوتن) بووە لەلایەن وەزارەت، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنى ئەو مەرج و پێوەرە زانستى و ئەکادیمیانەى کە یاساى وەزارەت دیاريى کردووە، دواتریش بەپێى یاساو رێنماییەکان فەرمانى دامەزراندنیان لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانه‌وه‌ دەرچووه‌.

لە گوتەیەکدا د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وێڕاى پیرۆزبایى گەرم و هیواى سەرکەوتن بۆ سەرۆك زانکۆ تازەکان، رۆڵى سەرۆك زانکۆکانى پێشوى لە چەند ساڵى رابردووى کارکردندا بەرزنرخاند، کە لە هەڵومەرجە دژوارەکان و کوسپ و تەگەره‌ و چاڵنگیەکاندا توانییان بە دڵسۆزیەوە هەموو توانا و وزەى خۆیان بەکاربهێنن بۆ سەرکەوتنى ئەرکەکانیان. گوتیشى: وەك وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ڕێز و پێزانینەوە لە ماندووبوونیان دەڕوانین و سروشتى ژیان وایە، هەمو دەستپێکێك کۆتایشى هەیە.

وەزیرى خوێندنى باڵا گوتیشى: ئەوانەى ئەمڕۆ بەهۆى تەمەنەوە خانەشین دەکرێن، بێگومان سەرمایەیەکى گەورەى نیشتمانى ئەو وڵاتەن، لەهەر کوێ بن نیشتمانەکەیان چاوەڕێی کارى بەسوودیان لێ دەکات، بۆیە جەخت دەکەینەوە، سەرۆك زانکۆکانى پێشو بەشێکن لە تواناو سەرمایە کەڵەکەبووە زانستییەکانى وڵاتەکەمان و هەمیشە پێویستیمان بەشارەزایى و تواناکانیان هەیە.

د. ئارام محمد قادر جارێکى تر پیرۆزباى دەستبەکاربونى لەسەرۆك زانکۆ تازەکان کرد لە ئەرکى تازەیان وەك سەرۆکى زانکۆ و ئەندامى ئەنجومەنى وەزارەت، بۆ ئەمەش هیواى خواست، بەیەکەوە درێژە پێدەرى ئەو کارە باشانە بین کە لە زانکۆکانیان کراوە، ئەو ئەرك و ئامانجانەشى بە هەر هۆکارێك نەتوانراوە جێبەجێ بکرێت، بتوانن بە رێگەى زانستى و بەهەماهەنگى لەگەڵ ستافى زانکۆکان زەمینەى رەخساندنى بە ئەنجام گەیاندنیان فەراهەم بکەن. لەو چوارچێوەیەشدا گوتى: هیوا خوازین تواناو شارەزاییان ببێتە هۆکارێك بۆ وزە و گۆڕانکارى نوێ لە سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان. هەروەك بەڵێنیشى پێدان هاوکار و هەماهەنگیان بێت بۆ خزمەتکردن بە باشترین شێوە، دور لە کاریگەرى دەرەکى و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى لە هەرێمەکەمان.

وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیشیکردەوە لەپرۆسەى دانان و دەستنیشانکردنى سەرۆك زانکۆ تازەکان، یاسا و رێنماییەکان و پێوەرە زانستى و ئەکادیمییەکان بنەماى سەرەکى بوون و هەوڵماندا شەفاف و دادپەروەر بین، بۆیە هیوادارین لە ئاستى چاوەڕوانى ئیمە و میللەتەکەماندا بن، دەزانین ئەرکتان سەختە و کێشە و گرفت زۆرن، بەڵام باوەڕمان بە توانا و لێوەشاوەیى و نیشتمانپەروەریتان زۆرە کە دەتوانن بەسەر گرفت و ئاڵنگاریەکاندا زاڵ بن.

لەلایەن خۆشیەوە د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەت لە گوتەیەکدا دواى پیرۆزباییکردن لە سەرۆك زانکۆ تازەکان، هیواى سەرکەوتن و پێشکەوتنى زیاترى بۆ زانکۆکانى کوردستان خواست بەمەبەستى بەدیهێنانى ئامانجە زانستییەکانى هەرێمەکەمان و بەرزکردنەوەى توانا ئەکادیمییەکان و دروستکردنى کارامەیی و لێهاتوویى لە ناوەندەکانى خوێندنى هەرێمى کوردستان، گوتیشى: بەرپرسیاریەتێکى گەورە و نیشتمانیتان لەسەر شانە و پێویستە بەوپەڕى دڵسۆزى و خەمخۆرییەوە خزمەت بە گەلەکەمان و نەوەکانى داهاتوومان بکەن.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا و لەمیانى پێشکەشکردنى چەند وتەیەکى جیادا، هەریەك لە سەرۆك زانکۆ تازەکان، بەڵێنیان بۆ وەزارەت دوپاتکردەوە کار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆکانیان و پێشخستنى بوارى ئەکادیمى لە هەرێمى کوردستان بکەن، هەروەها بەدڵسۆزى و خەمخۆرییەوە کارنامە و پرۆژە و پلانەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ناوەندەکانى خوێندن جێبەجێ بکەن.

H.B