له‌ماوه‌ی 5 مانگدا شاندی حكومه‌ت 29 جار چووه‌ته‌ په‌رله‌مان

تائیستا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ 17 پڕۆژه‌ی حكومه‌ت كراوه‌

K24- هه‌ولێر:

لە ماوەی 5 مانگدا 29 جار شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سه‌ردانی پەرلەمانی كردووه‌ و سامان ئه‌حمه‌د به‌كر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستانيش ئاشكرای كرد، لەو ماوەیەدا هه‌زار و 323 پرسیار ئاراستەی حكومەت كراوە و په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ 17 پڕۆژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌‌.

هاوكات وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاكیش له‌ پەرلەمانی كوردستان ئەو ھەماھەنگیەی نێوان حكومەت و پەرلەمان بۆ پێداگیری سەرۆكی حكومەت دەگەرێنێتەوه‌ و ده‌ڵێت: له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا به‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌ نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تدا هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ كپ كران، كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، گوایه‌ په‌رله‌مان ناتوانێت حكومه‌ت بانگهێشت بكات.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ ئه‌و راستییه‌ سه‌ركه‌وت، كه‌ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به‌ڵام لێره‌دا گرنگه‌ ئاماژه‌ به‌ رۆڵی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، كه‌ هه‌میشه‌ پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه‌ كردووه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ یەكێك لە كۆبوونەوەی حكومەت و پەرلەمان لەم وەرزەدا 18 كاتژمێر درێژەی كێشاوە، ئەم ھەماھەنگیەی حكومەت و پەرلەمان بەرهەمی پێداگیری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بوو بۆ زیاتر خستنەرووی شەفافیەتی كارەكانی حكومەت.

بۆ زانیاری ڤیاتر له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، له‌م گرافیكه‌ی كوردستان 24ـدا، فه‌رهاد ره‌سول ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو:

H.B