لقی ههولێری یەکێتی هاورده و ناردنکاران لهگهڵ كۆمپانیای ئهدا تهتویری ئیماراتی رێككهوت

K24- ههولێر:
کومپانیای ئەدا و تەتویری ئیماراتی و لقی ھەولێری یەکێتی هاورده و ناردنکارانی کوردستان رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان لقی ھەولێر و عەوز بن مەجرن، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیای ئەدا تەتویری ئیماراتی له شاری دوبهی رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژکرد.
هێمن ههینی، نێردراوی كوردستان24 له دوبهی رایگهیاند، ئامانج لە رێککەوتنەکە بۆ راکێشانی سەرنجی کۆمپانیاکانی ئیمارات و پتەوکردنی ھەماھەنگییە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات.
گرووپی كۆمپانیاكانی "أداء للتطویر" یەکێکە لە گەوەرترین کۆمپانیاکانی بونیاتنان لەسەر ئاستی ئیمارات و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێ لەکەرتی پیشەسازی کوردستاندا وەبەرھێنان بکات، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی ھەولێر دەکەن.
جێگای ئاماژهیه، شاندێكی یهكێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان به سهردانێكی فهرمی له ئیماراتن و ههریهك له شەھلا عەباس، جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرھێنان و بەیار موحسین، نوێنەری وەبەرھێنانی ھەولێر یاوەری شاندەکەن.
H.B