ئه‌نجوومه‌نی پیران داوای داخستنی گوانتانامۆ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، داوایان له جۆ بایدن كرد، هه‌رچی زووه زیندانی گوانتانامۆ، له كوبا، دابخات.
لیژنه‌كانی به‌رگری و كاروباری ده‌ره‌وه و هه‌واڵگری، له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، داوا له جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، زۆر به خێرایی گوانتانامۆ دابخات.
به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، پێش هاتنی یادی بیست ساڵه‌ی، (11)ی سێپتێمبه‌ر، كه هۆكارێك بوو، بۆ كردنه‌وه‌ی گوانتانامۆ، (75) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران، نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی جۆ بایدن، كردووه، تێیدا ئاماژه ده‌كه‌ن، كه هه‌بوونی زیندانێكی وه‌ك گوانتانامۆ، په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه بۆ سه‌ر ناوی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هۆیه‌وه‌ی ناتوانێت به‌رگری له مافی مرۆڤ و چه‌سپاندنی یاسا، له جیهان، بكات.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، له نامه‌كه‌دا بۆ بایدن، رایانگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین، هه‌رچی زووه كار بكه‌ن بۆ داخستنی گوانتانامۆ.
راشیانگه‌یاند، پێویسته وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ژماره‌ی زیندانییه‌كان، كه‌مبكرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه له زیندان ده‌مێننه‌وه، پێویسته وه‌ك مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و ئیداره‌ی زیندانه‌كه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف، كار له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی سه‌ربازی له ئه‌نجوومه‌نی پیران، تایبه‌ت به گوانتانامۆ، بكه‌ن.
ئه‌و زیندانه، له‌سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بوش، دوای (11) سێپتێمبه‌ر، كرایه‌وه، كه (800) كه‌سی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی و رێكخراوی قاعیده‌ی تێدا زیندانیكرابوو، له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما، ژماره‌ی زیندانییه‌كان كه‌مكرایه‌وه، به‌هۆی ناكۆكی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له كۆنگرێس، نه‌توانرا، زیندانه‌كه دابخه‌ن.
ئیداره‌ی بایدن، ئاماژه‌یپێكرد، كه‌سێكی دیكه‌ش له‌و زیندانه ئازاد كرا، تا ئێستا (39) زیندانی تێدا، ماوه‌ته‌وه.
به هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌رپرسانی زیندانه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كانیان ده‌كرد و هه‌روه‌ها بوونی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له زیندانه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه و داوا كرا ده‌ستبه‌جێ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ رابگرێت، كه به‌رپرسانی ئه‌منی گوانتانامۆ به‌رامبه‌ر به زیندانیكراوه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب