تاران: وه‌ڵامی كه‌مه‌رشكێنی هه‌ر په‌لامارێكی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عید خه‌تیب زاده وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیلی دایه‌وه.
خه‌تیب زاده رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هه‌ر هه‌نگاوێكی نه‌فامانه بنێت، وه‌ڵامێكی كه‌مه‌رشكێنی ده‌ده‌ینه‌وه.
گوتیشی: ئیسرائیل به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كۆماری ئیسلامی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و ره‌فتاره دڕندانه‌یه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه خۆرئاواییه‌كان پشتیوانییه‌كی كوێرانه‌ی ده‌كه‌ن.
دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكی نه‌فامانه‌ی ئیسرائیل له دژی.
پێشتر وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، بینی گانتس، رایگه‌یاندبوو، ئیسرائیل ئاماده‌یی هه‌یه هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران.