میدیا وایكرد ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی حاكمی نیویۆرك جێبه‌جێبكرێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
میدیای ئه‌مه‌ریكی، وای له سه‌رۆك جۆ بایدن، كرد، بڕیار بدات كه پێویسته (ئه‌ندرۆ كۆمۆ)، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، به‌زووترین كات ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، چونكه ژینگه‌یه‌كی نادروستی دروستكردووه له‌كاره‌كه‌یدا، بۆ ئابڕووبردنی ژنان.
به‌پێی راپۆرتێكی لیتیتا جیمیس، داواكاری گشتی نیویۆرك، ئه‌ندرۆ كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه، ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر 11 ژن و ژینگه‌یه‌كی نادروستی دروستكردووه له‌كاره‌كه‌یدا.
سی ئێن ئێن، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وه‌ی كه دادگا پێیگه‌یشتووه، وه‌ك داوایه‌كی مه‌ده‌نی، ده‌رباره‌ی بوونی لێشاوێكی ده‌ستدرێژی ده‌رباره‌ی كۆمۆ، به‌ته‌واوی ئابروبردنه‌كه‌ی سه‌لمێنرا، دوای دوو مانگ له پێداگری حاكمه‌كه‌ی نیویۆرك، كه خۆی به بێبه‌ری ده‌زانی له تاوانه‌كه‌ی دراوه‌ته پاڵی.
كه‌یسی گێچه‌ڵه سێكسییه‌كانی ئه‌ندرۆ كۆمۆ، به ژنانی نێو ئۆفیس و ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسه‌كه‌ی، له رۆژی 28ی شوبات (فێبرایه‌ری2021)ه‌وه، ده‌ستی پێكرد، كاتێك نووسینگه‌ی حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، خاتوو لیتیتا جیمیس-ی پارێزه‌ری راسپارد، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكات، بۆ پێداچوونه‌وه به سكاڵایه‌كی خاتوو لیندسی بۆیلان، جێگری پێشووی حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، دژی كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی ئێستای نیویۆرك، كه كۆمۆ چه‌ند جارێك گێچه‌ڵی سێكسی پێكردووه، له نێویاندا ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسیانه‌شدا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ند جارێك له نوسینگه‌ی مانهاتن بێ هیچ بۆنه‌یه‌ك ماچی كردووه.
له مانگی شوبات، لیتیتا جیمیس، له نوسینگه‌ی دادوه‌ری گشتی نیویۆرك، له تویتێكدا نووسی: "پێویسته هه‌میشه مامه‌ڵه یاساییه‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی، به هه‌ند وه‌رگرین، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه بكه‌ین، بۆ رێوشێنی تێر‌و ته‌واو، به‌م داوا یاساییه پڕ نیگه‌رانییه، به‌رامبه‌ر حاكمی ویلایه‌ت".
دوای داواكه‌ی لیندسی بۆیلان (37 ساڵ)، پێنج ژنی تر به‌ئاشكرا داوای یاساییان له‌سه‌ر كۆمۆ تۆماركرد، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له شا‌رلوت بینیت- 25 ساڵ و ئانا روتیش- 33 ساڵ، كه دوو كارمه‌ندی پێشووی نووسینگه‌كه‌ی حاكمی ویلایه‌تی نیورك بوون.
به‌دوای ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (ئالیسا ماكگراس- 33 ساڵ)، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئێستای نووسینگه‌ی حاكمی ویلایه‌ت و (ئانا لیس - 33 ساڵ) كه له‌نێوان ساڵانی 2013-2015، وه‌ك یاریده‌ده‌ری سیاسی، له‌لای كاریكردووه.
میدیای ئه‌مه‌ریكی، توانی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، ده‌یان به‌ڵگه بۆ رای گشتی بڵاوكاته‌وه، تا دادگا بكه‌وێته كار، له‌سه‌ر سه‌لماندنی به‌ڵگه‌كان، بۆیه 5ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)، میدیای ئه‌مه‌ریكی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، لێشاوێكی دیكه‌ی فۆتۆی حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك-ی بڵاوكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست، له ژماره‌ی دوێنێ 5ی ئاب، راپۆرتێكی نوێی له‌سه‌ر كۆمۆ بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه (ئه‌ندرۆ كۆمۆ)، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، رۆژی 4ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)، پشووی له مه‌له‌وانگه‌یه‌ك به‌سه‌ر برد، له‌گه‌ڵ ستیڤانی بنتۆن سكرتێره‌كه‌ی له كۆشكی ته‌نفیزی له مانهاتن، وێرای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌درێت به گوێی خه‌ڵكی نیویۆرك-دا.
ده‌شنوسێت: "بانگهێشتكردن و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی، له‌سه‌ر ئابڕوچوونی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌رده‌وامه".
له‌و وێنانه‌ی، كه زه نیویۆرك پۆست، بڵاویكردوونه‌ته‌وه، كۆمۆ-ی ته‌مه‌ن 63 ساڵ، له‌سه‌ر كورسییه‌ك پشووی داوه به‌رامبه‌ر سكرتێره‌كه‌ی، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی كاركردن نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سی ئێن ئێن، سه‌رۆك جۆ بایدن -یش هاته سه‌رخه‌ت، داوایكرد كه كۆمۆ، پێویسته ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزب، له نیویۆرك، ئیدانه‌ی ره‌فتاری كۆمۆ ده‌كه‌ن و پێیانوایه پێویسته رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر حاكمه دیموكراته‌كه‌ی ویلایه‌تی نیویۆرك، بگرێته‌به‌ر.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆمۆ تا رۆژی 4ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ی ره‌تكرده‌وه و واده‌رناكه‌وت كه هیچ ئاماده‌گییه‌كی تێدا بێت بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه.
لێكۆله‌ره‌وه‌كان گه‌یشتوون به‌وه‌ی كه، "فۆرمێك" له ره‌فتاری نابه‌جێ، له‌لایه‌ن كۆمۆ-وه هه‌بووه، كه تێیدا له ده‌ستلێدانی "نابه‌جێ" كه سروشتی "شه‌رمه‌زاری و سێكسی" تێدایه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ڵێن: "كۆمۆ ته‌نگی به كۆمه‌ڵێك ژن هه‌ڵچنیوه، وێرای فه‌رمانبه‌رانی كۆن، فه‌رمانبه‌رانی ئێستاشی تێدایه".
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان، كه به لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان، گه‌یشتووه، ئه‌وه ده‌ڵێن، كه له ده‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌شی ژنانی رووبه‌ڕووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین كردۆته‌وه.
له‌نێو راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌دا، چیرۆكی 11 ژنی تێدا تۆماركراوه، به‌شێكیان ورده‌كاری ئه‌و چیرۆكانه‌ی تێدایه، كه پێشتر باس نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن، له راپۆرته‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: "سكاڵاكان كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دیكه‌وه پاڵپشتی كراون، به‌ڵگه‌ی نوێیان تێدایه وه‌ك تێبینی و نامه‌ی ئه‌له‌كترۆنی و نووسراو دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ته‌نگپێهه‌ڵچنیینه‌كانی كۆمۆ".
ك.ب