روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: كۆچی عێراقییه‌كان به‌ره‌و ئه‌وروپا ناوه‌ستێ
K24- هه‌ولێر:
هه‌ردوو نووسه‌ر، كیریل كریفۆشیف و ماریا بیلینكایا، له چوارچێوه‌ی نووسینێكدا، رایانگه‌یاند، كێشه‌ی سنووری نێوان لیتوانیا و بیلا رووس، بووه هۆكاری كووشتنی كۆچبه‌رێكی عێراقی، كه به‌ده‌ستی پاسه‌وانێكی سه‌ر سنووری، لیتوانیا، تووشی لێدان بوو، دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
روونیشیانكرده‌وه، كێشه‌ی بیلارووسه‌كان و لیتوانه‌كان، وایكرد، كۆچبه‌رێكی عێراقی، له نێوان سنووری هه‌ردوو لا، ببێته قوربانی، كه سه‌رچاوه میدییاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كۆچبه‌ره له‌سه‌ر خاكی لیتوانیا، له‌لایه‌ن پاسه‌وانی سه‌ر سنوور لێیدراوه، دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا، سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته، مامه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی عێراقی، توونده.
ئاماژه‌شیانپێكرد، ماوه‌ی دوو مانگه له عێراق رێكلامێكی زۆر كراوه، كه خه‌ڵك به فڕۆكه ده‌گه‌یننه بیلا رووسیا، پاشان به‌ره‌و لیتوانیا، دواتر بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه نازانێت، كه رێگاكان به‌ره‌و لیتوانیا، داخراون.
هه‌ردوو نووسه‌ر نووسیوویانه، ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌وه‌وه هاتووه، له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی نێوخۆیی سووریا، كۆچبه‌ره سوورییه‌كان، له رووسیاوه خۆیان ده‌گه‌یانده نه‌روێژ، ئه‌وكات ئۆسلۆ ده‌رگای به روویاندا كرده‌وه، عێراقییه‌كانیش به‌هه‌مان رێگه‌وه، ده‌یانه‌وێت له بیلا رووسیاوه، بگه‌ن به وڵاتانی ئه‌وروپا.
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، كۆچكردنی عێراقییه‌كان ناوه‌ستێ، مه‌گه‌ر مه‌ترسی مردنیش به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وان رێگه‌ی مه‌ترسی هه‌ڵده‌بژێرن، تاوه‌كو بگه‌ن به‌ره‌و ئه‌وروپا و له عێراق رزگاریان بێت، بۆ ئه‌مه ئاماده‌ن، پاره‌یه‌كی زۆر بده‌ن، تاوه‌كو شوێنێكی باشتر بۆ ژیانكردن، بدۆزنه‌وه، ئه‌وان عێراق به داهاتووی خۆیان نازانن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب