10 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كران
K24 – هه‌ولێر:
بۆ جاری دووه‌م سوپای ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه، (10) مووشه‌ك، ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی جۆلان و (جلیل الاعلی) كران، حزبوڵڵای لوبنانیش به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه، راگه‌یاند.
ئاماژه‌شیپێكرد، سوپای ئیسرائیل، ئه‌و ناوچانه بۆردوومان ده‌كاته‌وه، كه مووشه‌كه‌كانی لێوه ئاڕاسته كراون، جیا له‌وه‌ش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، زۆر به نزمییه‌وه به‌سه‌ر چیای لوبنان، له باشووره‌وه، ده‌سوڕێته‌وه.
له‌مباره‌وه ئاژانسی فه‌رمی لوبنان، بڵاویكرده‌وه، مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی (عه‌رقووب)ی باشوور، ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كراون.
نه‌فتالی بینت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ده‌ستیكرد به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له، كه وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كان، تێیدا به‌شدارن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشكردووه به لێكۆڵینه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردن، به‌و ناوچانه‌ی كه بۆردوومان كراون.
گرژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، دروست بووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، به چڕی چاوێری ناوچه‌كه، ده‌كه‌ن.
سوپای ئیسرائیل جه‌ختیشیكرده‌وه، ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، مه‌ترسیدارن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات، دان به‌خۆیان دابگرن.
ك.ب