له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌كوتی بوو سی ئێن ئێن 3 كارمه‌ندی خۆی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، 3 كارمه‌ندی تۆڕه‌كه‌یان ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ردانی نووسینگه‌كانیان كردووه، بۆیه بڕیاریان داوه هه‌ر سێكیان ده‌ربكرێن.
ئولیڤه‌ر دارسی، په‌یامنێری تۆڕه هه‌واڵییه‌كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، جیف زوكری به‌رپرسی په‌یامنێرانی تۆڕه میدیاییه‌كه پێی راگه‌یاندوون، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له‌و حاڵه‌تانه ناكه‌ن.
ئه‌و په‌یامنێره ناوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین له دامه‌زراوه‌كه‌یان ده‌ركراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه‌ناڵه‌كه به متمانه‌وه كاری له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوای هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له كارمه‌نده‌كانی نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه كارمه‌ندان خۆیان بڵێن ئاخۆ پێكوته‌یان وه‌رگرتووه یان نا.
دارسی گوتی: به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه پێیان راگه‌یاندوون، وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا پابه‌ندبوونه، چونكه هه‌ر كه‌سێك دێته كه‌ناڵه‌كه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی كار ده‌كات، ناكرێت پێكوته‌ی وه‌رنه‌گرتبێت و ژیانی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه.