وه‌زیری دارایی عێراق: بودجه‌ی 2022 ئاماده‌یه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، رایگه‌یاند، یاسای بودجه‌ی ساڵی(2022)، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ساڵانی رابردوو، جیاوازه.
روونیشیكرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه بچێت، بودجه‌ی ئاماده‌كراو بۆ په‌رله‌مان به‌رز، ده‌كرێته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، بودجه‌ی (2022)، له رووی چاكسازییه‌وه، كاریگه‌ری باشی ده‌بێت، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه، بوودجه‌یه‌كی قورس ده‌بێت.
ئاماژه‌یپێكرد، بوودجه‌ی ئه‌مجاره، جیاوازه له‌گه‌ڵ بوودجه‌ی ساڵانی پێشوو، بۆیه به بێ پشت به‌سه‌تن به ژماره‌ی زۆر، پابه‌ندییه‌كانی عێراق رایی ده‌كات، ئه‌گه‌رچی له رووی سیاسییه‌وه، ره‌نگه به‌دڵی زۆر كه‌س نه‌بێت.
وه‌زیری دارایی، جه‌ختیشیكرده‌وه، تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ، له‌به‌رامبه‌ر كورتهێنان قورسه، كه په‌رله‌مان پێشبینی كورتهێنانی بۆ بودجه‌ی (2021)، به (49) ملیار دۆلار خه‌مڵاندبوو، به‌ڵام كورتهێنانه‌كه بووه، (19.8) ملیار دۆلار.
گوتیشی: له بودجه‌ی (2021)،نزیكه‌ی (69.9) ملیار دۆلار، داهاتی به‌رهه‌می نه‌وت و گازبوو، له‌كاتێكدا به‌رمیلی نه‌وت به (45) دۆلار، خه‌مڵێنراوبوو، عێراق به بڕی (3) ملیۆن و (250) هه‌زار، به‌رمیل نه‌وتی، رۆژانه ده‌فرۆشێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت به (50) دۆلار خه‌مڵێندراوه، له‌كاتێكدا نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، سه‌رووی (60) دۆلاره، كه ده‌توانرێت، ئه‌و نرخه و بودجه، ده‌ستكاری بكرێت.
جێی باسه، عێراق، دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته، له ریزی وڵاتانی ئۆپیك، له‌به‌رامبه‌ردا، به خراپترین دۆخی ئابووریش تێده‌په‌ڕێت، چونكه دیناری عێراق، به‌ڕێژه‌ی (%25)، به‌های له‌ده‌ستداوه.
بڕی تێچووی گه‌نده‌ڵی له عێراق، زیاتر له(450) ملیار دۆلاره، كه دوو تا سێ هێنده‌ی داهاتی ناوه‌خۆییه، له‌كاتێكدا عێراقییه‌كان، به‌ده‌ست كه‌می كاره‌با و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه، ده‌ناڵێنن.
سه‌رچاوه: AP
ك.ب