پیاوێك تانكێكی سه‌رده‌می نازییه‌كانی له ماڵه‌كه‌یدا شاردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به هۆی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی پارچه‌یه‌كی شوێنه‌راوی له ماڵێك، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا تانكێكی سه‌رده‌می نازییه‌كان، كه بۆ جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاشكراكرد، كه له ژێرزه‌مینی ماڵێكدا راگیرابوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی (DPA)، دادگای ئه‌ڵمانیا پیاوێكیان سزا دا، كه ته‌مه‌نی 84 ساڵه، چه‌ند پارچه چه‌كێك و تانكێكی سه‌رده‌می نازییه‌كانی له ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه پیاوێك پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واری له‌ماڵه‌كه‌یدا شاردووه‌ته‌وه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه، كه پیره پیاوه‌كه تانكێكی سه‌رده‌می نازییه‌كان و چه‌ندین جۆری چه‌كیشی له ماڵه‌كه‌یدا شاردووه‌ته‌وه.
پارێزه‌ران له‌به‌رده‌م دادگا داكۆكیان له پیره پیاوه‌كه كرد، كه ئه‌و تانكه زیانی پێگه‌یشتووه و كارناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگا ئه‌مه‌ی به تاوان هه‌ژماركردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ یاسا یه‌كناگرێته‌وه.
دادگای ئه‌ڵمانیا پیره پیاوه‌كه‌ی به 10 مانگ زیندانی سزا دا، به وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنه‌كه، جگه له‌وه‌ش به (250) هه‌زار یۆرۆ سزا درا، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (300) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پیاوه پیره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "تانكه‌كه‌م له جۆری "پانسه‌ر"ـه و له به‌ریتانیا كڕیوومه، كه كێشه‌كه‌ی (40) تۆنه"، به‌ڵام به‌پێی یاسا هاووڵاتی ئه‌ڵمانی نابێت ئه‌و جۆره چه‌كانه‌یان هه‌بێت.
د.ی