پارێزگاى هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌ستانی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وه‌ستانی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز، هۆكاره‌كه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه و له‌ده‌ستی مرۆڤ به‌ده‌ره، هۆكاری وه‌ستانی پڕۆژه‌كه لێڵبو‌ونی ئاوی زێی گه‌وره‌بووه و هاووڵاتييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه، كه دواى چه‌ند كاتژمێرێكى دیكه پڕۆژه‌كانى ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) به‌كارده‌خرێته‌وه و ئاو ده‌گاته‌وه ماڵه‌كانى هاووڵاتيان.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه، بەپێی ستاندار تواناى كاركردنى پڕۆژه‌كانى ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) تا ئه‌و راده‌يه‌ى دەتوانێت کاربکات، کە شێلويی ئاو بگاته (1500) ئینجا دەتوانێت ئاو بگه‌ينرێته ھاووڵاتیان، به‌ڵام راده‌ى شێلوبوونى ئاوى زێی گه‌وره گه‌یشتبووه (18,000) بۆیه پڕۆژه‌كه وه‌ستێنرابوو.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:
ماوه‌ى چەند رۆژێکە گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و هاتنى شەپۆڵێكى باران، كه بووه هۆى شێلوبوونى و هێنانى قوڕ و لیتەيه‌كى زۆر بۆ نێو ئاوی زێى گه‌وره و وه‌ستانى پڕۆژه‌كانى ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) كه ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر دابین ده‌كات، بەمەش بۆماوه‌يه‌ك بەشێکی زۆرى دانیشتووانی شاره‌كه‌مان بێ ئاوی خواردنەوە ماونه‌وه.
به‌پێويستى ده‌زانين بۆ هه‌موو لايه‌ك روونبكه‌ينه‌وه، ئه‌وه‌ى روويداوه ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ى گۆڕانكارى بووه له كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و ئەو بارانەى كه لە ناوچە سنووری و شاخاويیەكان باريوه و له‌گه‌ڵيدا به‌ڕاده‌يه‌كى زۆر قوڕ و ليته‌ى خستووه‌ته ناو ئاوی زێی گەورە، كه راده‌ى شێلوبوونى ئاوى گەیانده (18,000) ھەزار، كه بەپێی ستاندار تواناى كاركردنى پڕۆژه‌كانى ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) تا ئه‌و راده‌يه‌ى دەتوانێت کاربکات، کە شێلويی ئاو بگاته (1500) ئینجا دەتوانێت ئاو بگه‌ينرێته ھاووڵاتیان، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى شێلوى ئاو به‌و راده زۆره مەترسی خسته سه‌ر پڕۆژه‌كانى ئاوى (شه‌قڵاوه - پيرمام) و ئاوی ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌كاركردن بووایه، بۆى هه‌بوو به‌يه‌كجار له‌كار بكه‌وێت، بۆيه به ناچارى بۆ ماوه‌يه‌ك پڕۆژه‌كانى ئاو گيرايه‌وه، تا شێلوبوونى ئاوه‌كه دابه‌زێت، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكى سرووشتيیه و له‌ده‌ستی مرۆڤ به‌ده‌ره، له وه‌رزى زستانيش رووده‌دات، به‌ڵام زياتر له‌وه‌رزى هاويندا هاوڵاتييان هه‌ستى پێده‌كه‌ن، چونكه به‌ڕێژه‌يه‌كى زياتر پێويستيان به به‌كارهێنانى ئاو هه‌يه و ئاستى ئاوى رووباره‌كانيش كه‌متره، ئێستاش هاووڵاتييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه، كه دواى چه‌ند كاتژمێرێكى دیكه پڕۆژه‌كانى ئيفراز (يه‌ك، دوو، سێ) به‌كارده‌خرێته‌وه و ئاو ده‌گاته‌وه ماڵه‌كانى هاووڵاتيان. هه‌روه‌ها ته‌واوى گرفت و كێشه‌كانى پڕۆژه‌ى ئاوی (قەندیل)يش چاره‌سه‌ركراوه و پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه‌كار.
لێره‌شه‌وه به‌پێويستى ده‌زانين سوپاسى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاو و ئاوه‌ڕۆكانى هه‌ولێر و دەوروبەر و سۆران و تيمى شاره‌وانييه‌كان بكه‌ين، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى كه‌م ئاوى له‌ڕێگه‌ى ته‌نكه‌ر ئاوى ماڵانيان له گه‌ڕه‌كه‌كان دابينكردووه، جارێكى دیكه هاوڵاتييانى شارى هه‌ولێر دڵنياده‌كه‌ينه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه و پلانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى قه‌يران و كێشه و گرفته‌كانى وشكه‌ساڵى، له‌ڕێگه‌ى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر، كه له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن و ده‌ستنیشانكردنى گرفتەکانى كه‌م ئاوى، ئێستا له قۆناغى كۆتایى و زاڵبوونداین به‌سه‌ر ئه‌و قه‌يرانانه‌ى كه له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا به‌هۆى وشكه‌ساڵى رووبه‌ڕووى بووينه‌وه.
نووسينگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر
2021.8.6