تووشبوون بە کۆرۆنا بە رێژەی سەدا 6 بەرزبووەتەوە

گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا زیادیکردووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئامارەکانی وڵاتان، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بە رێژەی 6٪ بەرزبووەتەوە، رۆژانە زیاتر لە 600 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە زنجیرە جیاوازەکانی کۆرۆنا تۆمار دەکرێن.

وەک ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەریدەخات، لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە رۆژانە زیاتر لە 3 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا دەبن، کە بەراورد بە مانگەکانی نیسان و ئایار، رێژەکە زیاتر لە دوو ‌هێندە دەبێت.

ئیسرائیل وێڕای دابەشکردنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بەسەر هاووڵاتیانیدا، بە رێژەی 101٪، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تێیدا زیادیکردووەو.

 بەپێی ئامارێکی رۆژانە زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا دەبن. هەروەها لە ئەمەریکا بە تۆمارکردنی زیاتر لە 96 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا بە رێژەی 20٪ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیادیکردووە.

هەروەها لەماوەی هەفتەی رابردوودا رێژەی گیان لەدەستدانی تێکرای رۆژانە لە ئەندەنوسیا هەزارو 689 کەس بووەو، گەورەترین هەڵمەتی ڤاکسینکردنیش لەماوەی هەفتەدا لە ژاپۆن بەرێوەچووە کە زیاتر بووە لە کوتانی 1٪ی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە.