داعش لە مەخموور 11 کەسی رفاند
K24 – هەولێر
درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارنی داعش لە سنووری مەخموور بازگەیەک دادەنێن و 11 کەس دەڕفێنن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی رایگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لەسەر رێگای مەخموور نزیک گوندی کەنداڵ، بە جلی سەربازییەوە خاڵێکی پشکین دادەنێن و 11 کەس دەرفێنن".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەتووە، لەنێو ئەو 11 کەسە، داعش 5 کەسیانی ئازاد کردووە و شەش کەسی دیکەیان لاماوەتەوە.
هەروەها پەیامنێری کوردستان24، سێ کەس کە لە بازگەکەی چەکدارانی داعش نەوەستاون و تەقەیان لێکراوە بریندار بوون و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی مەخموور کراون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، لەنێو ئەوانەی هێشتا لای چەکدارانی داعش دەستبەسەرن دووانیان کوردن و دووانی دیکەیان عەرەبن.