رەوتی سەدر: لە بڕیاری کشانەوەمان لە هەڵبژاردن پاشگەز نابینەوە

"هیچ کەسێکی سەر بە رەوتی سەدر بۆی نییە بانگەشە بۆ هیچ لایەن و کاندیدێک بکات"
بەرزکردنەوەی وێنەی قوقتەدا سەدر لە گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی - ئەرشیف
بەرزکردنەوەی وێنەی قوقتەدا سەدر لە گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی - ئەرشیف

K24 – هەولێر

راوێژکاری موقتەدا سەدر، جەختدەکاتەوە کە لە بڕیاری کشانەوەیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پاشگەز نابنەوە و بڕیاری کۆتاییان داوە.

حەسەن عەزاری، راوێژکاری موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە، بڕیاری کشانەوەیان لە هەڵبژاردن یەکلاکەرەوەی کۆتاییە و گەڕانەوەی بۆ نییە.

راوێژکارەکەی سەدر گوتیشی "هیچ کەسێکی سەر بە رەوتی سەدر بۆی نییە بانگەشە بۆ هیچ لایەن و کاندیدێک بکات".

تا ئێستا رەوتی سەدر و 24 حزب و قەوارەی دیکەی سیاسی عێراق، لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کشاونەتەوە، کە بڕیارە لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت.