مێسی پێشنیازێكی نێیمار ره‌تده‌كاته‌وه
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ئێستاوه درێسی ژماره 10ـی پاریسی پێشكه‌شی مێسی هاوڕێی كردووه، به‌ڵام لیۆ ئه‌و پێشنیازه ره‌تده‌كاته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی RMCـی فه‌ره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه نێیمار دا سیلڤا په‌یوه‌ندی به لیۆنێل مێسی كردووه كه ئاماده‌یه درێسی ژماره 10ـی پاریس سانجێرمان پێشكه‌شی بكات.
لیۆ مێسی له وه‌ڵامدا سووپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نێیماری كردووه و پێی گوتووه ده‌ستخۆش نیمۆ، من به نیاز نیم درێسی ژماره 10ـی تۆ بپۆشم.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیۆ مێسی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات درێسی ژماره 19 ده‌پۆشێت كه پێشتر لیۆ به‌م درێسه ساڵانێك یاریی بۆ بارسێلۆنا كردووه.
نێیمار دا سیلڤا پێشتر له نێوان ساڵانی 2013 تا 2017 هاوشانی لیۆ مێسی له بارسێلۆنا یاری كردووه، ئێستاش نیمۆ ده‌یه‌وێت مێسی رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا یاری بۆ پاریس سانجێرمان بكات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، پاریس سانجێرمان به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و پێشبینی كراوه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م بورجی ئیفڵ له پاریس رابگه‌یه‌ندرێت.