نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی شیكاری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بڵاوده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
مەترسیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەڕوونی لە هەموو جیهان دەرکەوتوون، لەیەكکاتدا لە بەشێکی گۆی زەوی لافاو و لە بەشێکی دیکەی وشکەساڵی و ئاگرە.
شارەزایان و پسپۆانی بواری کەشناسی و ژینگە هۆکارەکەی بۆ پشتگوێخستنی هۆشدارییەکان و شکست پێهێنانی رێککەوتنی کەشوهەوای پاریسی ساڵی 2015 دەگەڕێننەوە.
بەشێوەیەك لە ساڵی 1850ـەوە تا ئێستا، پلەی گەرمای گۆی زەوی بە رێژەی 1 پۆینت 2 پلەی سیلیزی بەرزکردووەتەوە.
تادێت بەستەڵەکەکان دەتوێنەوە و ئاستی ئاوی زەریاکان بەرزدەبێتەوە.
دوای شکستهێنانی رێککەوتنی کەشوهەوای پاریس له ساڵی 2015، "COP25" هێندەی دیکە گۆڕانکاری و مەترسییەکانی کەشوهەوا زیاتر دەرکەوتوون.
بڕیارە تشرینی دووەمی ئەمساڵ نوێنەری 195 وڵات جارێکی دیکە لە گڵاسگۆی بەریتانیا بۆ چارەسەری گۆڕانکارییە مەترسیدارەکانی کەشوهەوا کۆببنەوە.
پێش بەرێوەچوونی "COP26" و دوای 8 ساڵ نەتەوەیەکگرتوەکان راپۆرتێکی شیکاری لەسەر مەترسیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە.
راپۆرتەکە پێشبینی و گۆڕانکارییەکانی زەریا و بەستەڵەکەکان و وشکایی بۆ چەند ساڵی داهاتوو دەخاتەڕوو.
بڕیارە رۆژی دوو شەممە 9ی ئه‌م مانگه راپۆرتەکە بڵاوبكرێتەوە، لە 2013ـەوە ئەمە یەکەم راپۆرتی شیکارییە لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
ئەم راپۆرتە به‌رچاوروونییه‌كی زۆر ده‌داته سەرکردەکانی جیهان، کە بڕیارە له تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە گڵاسگۆی بەریتانیا جارێکی دیکە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کۆببنەوە.
کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتوەکان ناسراو بە "COP26" دەبێت. ئەو هەنگاوانەی چاوەڕێ دەکرێن لە کۆنفرانسەکەدا بنرێن بریتین لە:
- کۆتایهێنان بە بەکارهێنانی خەڵوز
- رێگریكردن لە لەناوچوونی دارستانەکان
- گرنگیدان بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی
- وەبەرهێنان لە وزەی نوێ بووەوە
لەم هەنگاوانەدا ئەوەی پشکی شێری زیانەکانی بەردەکەوێت وڵاتانی هەژار و تازه پێگه‌یشتوون، كه رووبەڕووی وشکەساڵی، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا و زەریاکان دەبنەوە، چەندین دوورگە و شوێنی نیشتەجێبوون ژێر ئاو دەکەون و خەڵکەکەی ناچار دەبن کۆچ بکه‌ن و سەرچاوەکانی ئاو سوێر دەبن.
پێش بەڕیوەچوونی کۆنفرانسی گۆڕانکاری کەشوهەوا "COP26" نزیکەی 100 وڵاتی هەژار و تازە پێگه‌یشتوو داواکارییەکانی خۆیان لە نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی دەوڵەمەند ئامادەکردوون، گرنگترینیان بریتین لە:
- ته‌رخانکردنی بووجەیەك بۆ خۆگونجاندنیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
- قەرەبووی ئەو زیانانە بکرێتەوە، کە بەر وڵاتەکانیان و هاوڵاتیانیان دەکەوێت.
- بودجەیەك بۆ سەوزکردنی ژینگەی وڵاتەکانیان تەرخان بکرێت.
شارەزایانی بواری ژینگە دەڵێن: بەبێ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە، کۆنفرانسەکە هیچ دەرئەنجامێکی کاریگەری نابێت.
نەتەوەیەکگرتوکان داوای 100 ملیار دۆلاری کردووە بۆ دابینکردنی داواکاریی وڵاتانی هەژار و تاز پێگه‌یشتوو، بەڵام تا ئێستا 79 ملیار دۆلار کۆکراوەتەوە.
هەموو جیهان کەوتووەتەبەر هەڕەشە و مەترسیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسیانە هەمووان چاویان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای ساڵی 2021ـه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه، كوردستان24 به پشتبه‌ستن به زانیاری ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌شوهه‌وا و میدیاكانی جیهان، راپۆرتێكی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا بڵاوكرده‌وه و ورده‌كاریی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو، كه تێیدا جه‌خت له پێشبینییه‌كان بۆ روودانی چه‌ندین كاره‌ساتی ژینگه‌یی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی كۆچی ده‌یان ملیۆنی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كاته‌وه.
H.B