خالید عوبه‌یدی: پەکەکە كێشه‌ی زۆر بۆ عێراق دروست ده‌كات
K24 - بەغدا
خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری پێشووتری عێراق له‌باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال و بوونی په‌كه‌كه له ناوچەکە رایدەگەیەنێت "كاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه هاتووه، چونكه‌ی كێشه‌ی زۆر بۆ عێراق دروست ده‌كات".
خالید عوبەیدی، وه‌زیری به‌رگری پێشووتری عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئه‌گه‌ر نیاز پاكی و متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، و كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، پێویستمان به نیازپاكی و متمانه‌یه بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێك".
گوتیشی: "هێزه‌كانی په‌كه‌كه له دۆخێكی ئاڵۆزدا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه پێویستی به گفتوگۆیه‌كی سیاسی قوڵ و بوێرانه هه‌یه. پێم وایه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه لەم دۆخەی عێراق كێشه‌ی زیاتر ده‌كات".