پاریس سانجێرمان دەیەوێت هەمان سیناریۆی نێیمار لەگەڵ مێسی دووبارە بکاتەوە

مێسی و نێیمار
مێسی و نێیمار

پاریس سانجێرمان دەیەوێت هەمان سیناریۆی نێیمار لەگەڵ مێسی دووبارە بکاتەوە و لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ چۆنییەتی راگەیاندنی گرێبەستی مێسی دەکات.

کەناڵی ESPNـی ئەمریکی رایگەیاندووە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت بەهەمان شێوازی نێیمار مەراسیمێک بۆ ناساندنی مێسی ساز بکەن، لە بەردەم تاوەری ئیفل مێسی وەکو یاریزانی نوێی یانەکەیان بناسێنن.

پاریس سانجێرمان لە ئێستاوە بۆ رۆژی سێشەممە تاوەری ئیفلی بەکرێ گرتووە، دەیەوێت لە بەردەم تاوەری ئیفل مەراسیمی ناساندنی مێسی رێکبخات، کە پێشتر ساڵی 2012 یانە فەرەنسییەکە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی لە بەردەم تاوەری ئیفل ناساند و ساڵی 2017 نێیماریش هەر لە بەردەم تاوەری ئیفل بە میدیاکان ناسێنرا.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی فەرەنسا و ئیسپانیا، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان بە نامەیەک یاریزانەکانی یانەکەیان لەوە ئاگادار کردووەتەوە مێسی دەچێتە ریزەکانی یانەکەیان.