دوو یاریزانی کورد لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق مانەوە

گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق
گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق

راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی راگەیاند کە دوو یاریزانی کورد لە لیستەکەدا ماون.

میرۆسلاڤ سکۆپ راهێنەری چیکی هەڵبژاردەی عێراق لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ کەمپێکی مەشق و راهێنان راگەیاند کە لیستەکە لە 30 یاریزان پێک دێت و هەریەکە لە عیماد عیسا گۆڵپارێزی زاخۆ و ئەحمەد سەرتیپ یاریزانی یانەی نەفت بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون.

دوای ئەوەی 54 یاریزان بە دوو گروپ بانگهێشتی کەمپێکی مەشق و راهێنان کران لە کەربەلا، راهێنەرەکەی عێراق 30 یاریزانی دەستنیشانکردووە کە رۆژی 28ـی ئەم مانگە تا رۆژی 31 هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق کەمپێکی مەشق و راهێنان لە تورکیا دەکاتەوە.

پێشتر هەڵۆ فایەق یاریزانی یانەی هەولێریش بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق بانگهێشت کرابوو، بەڵام دوای کەمپەکەی کەربەلا دوورخرایەوە و ناوی لە لیستی کۆتایی میرۆسلاڤ سکۆپدا نییە.