پڕۆژەی ئاوی ئیفراز3ی هەولێر بەگەڕ خرایەوە

گرفتی كەمئاویی چارەسەر دەبێت
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز

K24 – هەولێر

پڕۆژەی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە، لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتووشدا هەردوو پڕۆژەكانی ئیفراز 1 و 2  دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئاوی خاوێن دەكەنەوە.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای چەند رۆژێك لە راگیرانی پڕۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شێلو بوونی ئاوی زێی گەورە راگیرابوون، ئێستا پڕۆژەی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و هەر ئەمڕۆش پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری ئیفراز3 ئاسایی دەبێتەوە، كە بە تەنیا ئەو پڕۆژەیە 80٪ی گرفتەكە چارەسەر دەكات".

سەبارەت بە كارکردنی هەردوو پڕۆژەكانی ئیفراز یەك و ئیفراز دوو، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ گوتی "لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەو دوو پڕۆژەیەش بەگەڕ دەخرێنەوە و گرفتی كەمئاویی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت. كە چەند رۆژێكە بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورەوە ئەو پڕۆژانە راگیرابوون".