خانمه تونسییه‌ك هه‌موو تێڕوانینه باوه‌كان ده‌گۆڕێت و ده‌چێته داخوازی پیاوێك
K24 - هه‌ولێر:
خانمێكی تونسی ده‌سكه‌گوڵێك و ئه‌ڵقه‌ی زاوایی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و ده‌چێته ماڵی ئه‌و پیاوه‌ی خۆشی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی داوای هاوسه‌رگیری لێبكات، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی خۆشه‌ویستیان هه‌یه.
له‌لایڤێكیشدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ورده‌كاری ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌یه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه تونسی نییه و خه‌ڵكی وڵاتێكی دیكه‌یه.
ئه‌و خانمه تونسییه به‌ناوی ریم عه‌بدولنازر، كه پسپۆڕی پزیشكی ده‌روونییه، بۆ خوازبێنی ئه‌و پیاوه، چووه‌ته لای دایك و باوكی پیاوه‌كه، ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه داوه.
ریم ته‌مه‌نی 48 ساڵه، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و منداڵی له هاوسه‌ری پێشووی هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره جیابوونه‌ته‌وه و ئێستا بڕیاریداوه دووباره ژیانی هاوسه‌ری پێكبهێنێته‌وه.
ریم تا ئێستا ورده‌كاری له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و پیاوه ئاشكرا نه‌كردووه، كه چووه‌ته داخوازی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت كه پیاوه‌كه تونسی نییه.
وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، ریم نه‌یتوانیوه زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌و پیاوه بكات و زۆری خۆشویستووه، بۆیه ده‌ستپیشخه‌ری كردووه و به‌پێی خۆی و به ده‌سكه‌گوڵێك و چووه‌ته ماڵی دایك و باوكی پیاوه‌كه، ئه‌ڵقه‌یه‌كیشی بۆ زاواكه كڕیوه و له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی، وه‌ك خۆیشی له لایڤه‌كه باسی ده‌كات، ره‌زامه‌ندی له كه‌سوكاری پیاوه‌كه وه‌رگرتووه.
چیرۆكی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ریم ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌و پێیه‌ی له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگه‌كان، وا باو بووه كوڕ ده‌چێته داوای كچ، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك ره‌خنه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تونس، كاره‌كه‌یان به باشه و بوێرانه وه‌سف كردووه.