یه‌كێتی ئه‌وروپا: هه‌موو به‌ڵگه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، "ته‌واوی به‌ڵگه‌كان به‌ڕوونی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هێرشی سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگه‌ره‌كه‌ی ئیسرائیل له كه‌ناراوه‌كانی عومان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كێتی ئه‌وروپا "هێرشه ناڕه‌واكه‌ی سه‌ر كه‌شتیی بازرگانی (ئێم/تی میرسێر ستریت) له كه‌ناراوه‌كانی عومان له 29ی مانگی رابردوو به‌توندی ئیدانه ده‌كات".
له به‌یاننامه‌كه‌یدا یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، كه به هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كی رۆمانی و یه‌كێكی به‌ریتانی گیانیان له‌ده‌ستدا.. پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له خانه‌واده‌كانیان و دۆست و هاوڕێكانیان ده‌كه‌ین و به‌ته‌واوی هاوشانی خۆمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌و هێرشه‌دا زیانمه‌ند بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ئه‌و جۆره كرده‌وه نابه‌جێ و تاكلایه‌نانه، كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن و ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌نه ئامانج، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵكردن نین و ده‌بێت رابگیرێن و پێویسته ره‌وتی ده‌ریاوانی به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئازادی ته‌واوی هه‌بێت".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپاتكراوه‌ته‌وه، "داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، رۆڵی بونیاتنه‌ر له به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی هه‌رێمیدا بگێڕن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی گونجاو و كارا چڕ ده‌كاته‌وه".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم