نه‌ینه‌وا...ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با ته‌قێندرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای گشتی، گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له باكووری عێراق، رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تاوه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، رووبه‌ڕووی كارێكی تێكده‌ری بوونه‌وه، پێدانی كاره‌با بۆ به‌شێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا، راگیرا.
كۆمپانیای ناوبراو، راشیگه‌یاند، هێڵی (400 k.v)، كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، بۆ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، كه له رێگه‌ی بۆمبێكه‌وه، ته‌قێندرانه‌وه، به‌هۆیه‌وه دابه‌شكردنی كاره‌با له‌و ناوچه‌یه، راگیرا.
روونیشیكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه، بووه هۆی كه‌وتنی ژماره‌یه‌ك تاوه‌ر و پچڕانی چه‌ندین ته‌لی گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له نزیك گوندی (گه‌سڕ) ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا، بووه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با، له ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
جه‌ختیكرده‌وه، تیمه هونه‌ری و ئه‌ندازه‌ییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای نه‌ینه‌وا، به‌هاوكاری سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستیانكردووه به چاككردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب